كليچدارئۆغڵو: هه‌موومان بيرى ديموكراسى ده‌كه‌ين تورکیە

نوچەنێت

كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى لە هاوپه‌يمانى ميلله‌ت له‌گه‌ڵ هاوژينه‌كه‌ى به‌شدارى له‌ ‌شارى ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵبژاردنيان كرد ، پاشان بە رۆژنامەنووسانى رايگه‌ياند، "هيوادارم به‌هاربێت بۆ ‌وڵاته‌كه‌مان و هه‌ميشه‌ به‌رده‌وام بێت، هه‌موومان پێكه‌ زۆر بيرى ديموكراسى و پێكه‌وه‌يى و له‌باوه‌شگرتنى يه‌كتر ده‌كه‌ين."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه ‌(14/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێت) سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت رايگه‌ياند، "هه‌موومان بيرى ديموكراسى و پێكه‌وه‌يى و باوه‌شگرتن ده‌كه‌ين، إن شاءالله به‌هار روو له ‌وڵاته‌كه‌مان ده‌كات و هه‌ميشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت." 

له ‌لايه‌كى تر مێرال ئاكشنار، سه‌رۆكى پاتى ئى و يه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت له‌ شارى ئيسته‌مبۆل ده‌نگيدا، به‌ ميدياكانى راگه‌ياند، "هيواخوازم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ببێته‌ مايه‌ى خۆشى و بۆ ميلله‌ته‌كه‌مان، ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌يمانى ميلله‌ت هه‌موو ئه‌ركێكى خۆمان جێبه‌جێكرد و هيوادارم سوودى بۆ هه‌موولايه‌ك هه‌بێت." 

ئاكشنار ئه‌مه‌شى خسته‌ڕوو، "له‌م كاته‌ به‌دواوه‌ چووينه‌ قۆناغێك كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى سندووقه‌كان ده‌يڵێن بڕيارى ميلله‌ته‌كه‌مانه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رمانى دانێين." 

كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەيە بۆ پۆستى سەرۆكايەتى، پارتى ديموكراتى گەلان هەدەپە بە فەرمى پشتيوانى دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین