سينان ئۆغان: ئەگەر هەيە پاڵپشتى ئەردۆغان بكەم تورکیە

نوچەنێت

بڕيارە لەكۆتايى ئەم مانگە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى توركيا دووبارە بكرێتەوە، هەر يەك لە كەمال كليچدار ئۆغلۆ و رەجەب تەيب ئەردۆغان بچنە كێبڕكێوە، سينان ئۆغان كانديدى سەرۆكايەتى لە هاوپەيمانى ئاتا رايگەياند، ئەگەر هەيە پاڵپشتى ئەردۆغان دەكەم.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبيە) بڵاويكردەوە سينان ئۆغان رايگەياندووە، دەرگاى گفتوگۆى سياسيم بۆ هەردوو كانديد كراوەيە، بەڵام ئەگەريش هەيە داوا لە دەنگدەرانم بكەم پاڵپشتى رەجەب تەيب ئەردۆغان بكەن.

 ئەو كانديدەى پێشووى سەرۆكايەتى جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، بڕيارى كۆتاييم لەدواى گفتوگۆكان لەگەڵ هەردوو كانديد دەبێت، ئەگەريش هەيە پاڵپشتى هيچ يەك لەو دوو كانديدە نەكەم.

سەبارەت بەو هەڵوێستەى سينان ئۆغان پارتى دادوگەشەپێدان رايگەياندووە، لەو قۆناغەى ئێستا بڕيار نييە هيچ كۆبوونەوەيەك لەنێوان ئەردۆغان و ئۆغان بكرێت. 

رۆژى (14) ئەم مانگە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و پەرلەمانى توركيا بەڕێوە چوو، كێبڕكێى توند لەنێوان رەجەب تەيب ئەردۆغان كەمال كليچدار ئۆغلۆ هەبوو، بەهۆى ئەوەى هيچ يەك لەو كانديدە نەياتوانى رێژى (50% + 1) بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى چووە گەڕى دووەم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین