كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى بەرانبەر توركيا و ئێران هەڵوێستى خۆى راگەياند وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

دواى كۆتاييهاتنى كارەكانى راگەيێندراوى كۆتايى لووتكەى جددە كە لە هەفتەى رابردوو دەستى پێكرد، چەند ئاماژەيەكى ئەرێنى بەرانبەر توركيا تێدا بوو، ئەحمەد ئەبوو ئەغيت، ئەميندارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى لەدواى تەواوى بوونى لووتكەى جددە رايگەياند، پێويستە لاپەڕەيەكى نوێ لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ بەتايبەت توركيا بكەينەوە.

راگەيێندراوى كۆتايى لووتكەى وڵاتانى عەرەبى كە بە راگەيێندراوى جددە ناسراوە، هيچ سەركۆنەيەكى دياريكراوى سەبارەت بە توركيا تێدا نەبوو، بە پێچەوانەى ئەو سڵكردنەوانەى ساڵانى رابردوو لەسەر پەيوەندييەكانى توركيا و وڵاتانى عەرەبى هەبوو، بەتايبەت لەگەڵ سعووديە و ئيمارات و ميسر.

بەشێوەيەكى گشتى راگەيێندراوەكە دەستوەردانى دەرەكى لە كاروبارى وڵاتانى عەرەبى و تەواوى گرووپ و مليشيا چەكدارەكانى دەرەوە لە چوارچێووەى دامەزراوە فەرمييەكانى وڵاتانى عەرەبى رەت دەكاتەوە.

سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ماڵپەڕى ئەنادۆڵى رايگەياند، هيچ بڕيارێكى پاشكۆ بۆ راگەيێندراوێكى كۆتايى لووتكەى وڵاتانى عەرەبى نييە، ئەوانەشى لە دەزگا راگەياندنەكانى عەرەبى و نێودەوڵەتى سەبارەت بە بڕيارەكانى لووتكەى عەرەبى باس دەكرێت، تەنيا پڕۆژە بڕيارن.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو سەرچاوەيە ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەى بە تەواوى پشتى پێ دەبەسترێت، ئەوەيە لە راگەيێندراوى جەددە بڵاوكرايتەوە.

لاپەڕەيەكى نوێ

ئەو سەرچاوە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ناوەڕۆكى راگەيێندراوەكە لەگەڵ كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەى ئەميندارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى وەك يەك بوو.

ئەبوو غەيت لەو كۆنگرە رۆژنامەوانيە رايگەياند، هەستكردنێك بە دۆخێكى ئارام لەگەڵ دراوسێى وڵاتانى عەرەبى هەيە، هەر كەسێكيش سەيرى لووكتەى عەرەبى سەبارەت بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى بكات، دەبينێت هێوربوونەوەيەك هەيە، لووتكەى عەرەبيش پێشنيارى ئارامكردنەوەى كردووە، پێويستە ئەو پەيوەنديەى نێوان توركيا و ئێران بە دياريكراوى بەكاربێت.

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەندێك بڕيار هەيە، دەرفەت دەداتە بۆ وڵاتانى دراوسێ بۆ ئەوەى لاپەڕەيەكى نوێ بكەنەوە.

جەختكردنەوەى وڵاتانى عەرەبى لە بەرزترين ئاست لەسەر زمانى حوسام زەكى، ياريدەرى ئەميندارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى بەرەوپێشچوونێكى نوێ و ئەرێنييە لەگەڵ توركيا.

حوسام زەكى، ياريدەرى ئەميندارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى رايگەياند، لە سايەى ئەو رێككەوتنانەى ئێران و سعووديە و بەرەوپێشچوونى پەيوەندييەكانى توركيا و ميسر هەڵوێستى وڵاتانى عەرەبى گۆڕاوە.

رۆژى هەينى محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنيشينى سعووديە رايگەياند، پشتبەستنى وڵاتانى عەرەبى بە پڕۆژە بڕيارەكان لە كۆبوونەوەى راگەيێندراوێكى جددە سەرچاوەى گرتووە.

ستايشى جەزائير و نەبوونى سڵكردنەوە لە راگەيێندراوێكە

لە ميانەى ئەو لووتكەيە ئەيمەن عەبدورەحمان، سەرۆك وەزيرانى جەزائير لە وتارى خۆى، ئاسادەيى وڵاتەكەى نيشاندا بەرانبەر دروستبوونى دەرفەتى لێكنزيكبوونەوەى نێوان وڵاتانى عەرەبى لەگەڵ توركيا و ئێران، هەروەك هيواشى خواست ئەو نزيكبوونەوەيە ئاسۆيەكى لفراوان بۆ هاوبەشى و هاوئاهەنگى بڕەخسێنێت و ئاشتى لەو ناوچەيە بسەپێنێت.

سعووديە و ئێران كە لە (2016) پەيوەندييەكانيان پچڕا بوو، لە مانگى ئادارى ئەمساڵ بە نێوەندگيرى چين ديپلۆماسييەكانى نێوانيان دەست پێ كردەوە، هەروەها لە مانگى ئادار و نيسانى ئەمساڵ ئەنقەرە و قاهيرە بەشێوەيەكى بەرچاو لێك نزيك بوو، ئەوەش لەكاتێدايە پێستر ئەنقەر لەگەڵ رياز و ئەبوو زەبى پەرەى بە هاوبەشى ستراتيژى دا.

هەينى رابردوو لووتكەى وڵاتانى عەرەبى بە ئامادەبوونى فراوانى بەرپرس و سەركردەكانى عەرەبى دەستى پێكرد، ئەوەى جێى ئاماژەيە ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا بەشدار بوو، هەر لەم لووتكەيەش بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا و شاندێكى وڵاتەكەى بەشداريان لەو لووتكەيە كرد.

كارەكانى ئەو لووتكەيە بە راگەيێندراوى جەددە كۆتايى هات، كە پاڵپشتى  دۆسييەكانى سووريا و ليبيا و يەمەنى لەخۆى گرتبوو، هەرەوەها ئاڵۆزييەكانى نێوان ئيسرائيل و فەڵەستينى رەتكردەوە.

مێژووێك خاڵى نييە لە جياوازييەكان

پەيوەندييەكانى توركيا و كۆمكارى عەرەبى مێژووێكى گەورەى هەيە، بەگوێرەى بۆچوونى چاودێران لەگەڵ هەبوونى هەندێك سڵكردنەوە سەبارەت بە هەڵوێستەكانى توركيا كە پارێزگارى لە سەروەرى و ئاسايشى نەتەوەيى خۆى دەكات، لەگەڵ ئەوەش جەخت لەسەر رێزگرتن لە وڵاتان و سەروەرييان دەكاتەوە.

لە (13)ى ئەيلوولى (2011) رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك وەزيرانى ئەو كاتەى توركيا لەبەردەم وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبى لە قاهيرە داواى پاڵپشتى داواكارى و مافى گەلانى لەسەردەمى بەهارى عەرەبى كرد.

لە (2013) ئەردۆغان رەخنەى لە هەڵوێستى كۆمكارى عەرەبى بەرانبەر هێرشى كيمياوى رژێمى سووريا بۆ سەر غووتە لە دەوروبەرى ديمەشق گرت.

لە (24)ى كانوونى يەكەمى (2015) كۆمكارى وڵاتاتى عەرەبى لەسەر ئاستى وەزيرانى دەرەوە يەكەم رەخنەى لە چوونى هێزەكانى توركيا بۆ باكوورى عێراق گرت،  ئەوەش لە (2019) پێش پێكهێنانى ليژنەى وەزارى دياريكردنى خاڵێك بوو لە خشتەى كارەكانى كۆمكارى عەرەبى بەناوى (دەستوەرەدانەكانى توركيا لە وڵاتانى عەرەبى) كە توركيا بە رەهايى رەتى دەكاتەوە.

بەڵام لووتكەى جەددە كە سعووديە هەينى رابردوو ميواندارى كرد، لە سايەى بەرەو پێشچوونى پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ سعووديە و ميسر و ئيمارات هيچ يەك لەو بابەتانەى تێدا نەبوو. 

بەگوێرەى ماڵپەڕى وەزارەتى دەرەوەى توركيا كە لە روونكردنەوەى سياسەتى دەرەوى ئەو وڵاتە هاتووە، پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى لە سايەى كۆمكارى عەرەبى بەرەوپێشچووە، لەم چوارچێوەيە لە (2004) توركيا ياداشتى لێكتێگەيشتنى لەگەڵ كۆمكارى عەرەبى واژۆكردووە.

لە ساڵى (2006) كۆمكارى عەرەبى لە كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوە بڕيارێكى دا، تێيدا ئاماژەى بەوە كردبوو، كە پێويستە هاوئاهەنگى لەنێوان نێوان توركيا و وڵاتانى عەرەبى لە رێگەى كۆڕبەندى هاوئاهەنگى توركى ــ عەرەبى هەبێت.

وڵاتانى عەربى لەو كۆبوونەوە بە كۆى دەنگ پاڵپشتى كانديدبوونى توركيايان وەك ئەندامى ناهەميشەيى لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى لە (2009 و 2010) كرد، هەروەها ئاراستەى پەيوەندييەكانى توركيا و وڵاتانى عەرەبيان دياريكرد.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئەنادۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین