پرسى پەنابەرانى سووريا كاريگەرى دەخاتە سەر هەڵبژاردنەكانى توركيا وەرگێڕان

نوچەنێت

كەمال كليچدارئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى جەهەپە لە گرتە ڤيديۆيەك كە لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر بڵاويكردەوە، ئاماژە بەوە دەكات، كە (10) مليۆن پەنابەرى سوورى لە توركيا هەن، ئەگەريش سەرنەكەوێت ئەو ژمارەيە بۆ (20) مليۆن بەرزدەبێتەوە، دواتريش دەڵێت، "لەپێناوخۆتان دەنگ بدەن، نەك لەپێناو ئێمە."

لێدوانەكانى كەمال كليچدارئۆغلۆ دژ بە پەنابەرانى سوورى لە شەقامى توركى كاردانەوەى توندى بەدواى خۆيدا هێنا، بەجۆرێك پارتى ئايند كە پێكهاتەيەكى سەرەكى هاوپەيمانى ميللەتە كە نوێنەرايەتى شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەيە دەكات دژ بەو لێدوانانە وەستايەوە.

لێدوانەكانى كانديدى هاوپەيمانى ميللەت خاڵى گۆڕانكاريييە لەگوتارەكانى، كە سياسەتى پارتە راستڕەوە توندرەوەكان پەيڕەو دەكات، ئەوەش وەك هەولێك بۆ بەدەستهێنانى دەنگى زياترى توركە نەتەوەييەكان لە گەڕى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى.
ئەندامانى دامەزرێنەرى پارتى ئايندە بەسەرۆكايەتى ئەحمەد داودئۆغلۆ، رەخنە لە گوتارەكەى كەمال كليچدار دەگرن، كە ژمارەى هەڵە لەبارەى پەنابەران لە توركيا دەخاتەڕوو، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانى دەنگى ئەوانەى پەنابەران لە وڵاتەكەيان رەت دەكەنەوە.

باهادير قوربانئۆغلۆ، جێگرى سەرۆكى پارتى ئايندە لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر ئەو لێدوانەى كليچدارئۆغلۆ رەت دەكاتەوە، كە بانگەشەى بانگەشەى ئەوە دەكات (10) پەنابەرى سوورى لە توركيا هەيە.
لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "لەدواى واژۆكردن لەسەر دەقەكانى ديموكراسى و گشتگيرى و سەروەرى ياسا و مافەكانى مرۆڤ، هيچ رێگەيەك بۆ ترساندنى ستەملێكراون و بە ئامانجگرتنى بێبەشبووان و زانيارى درۆ و زێدەڕەوى تێداكراو نييە."
شارەوانى ئيستەنبۆڵ كە سەر بە پارتەكەى كليچدار ئۆغلۆيە، لە گۆڕەپانى تەقسيم لە ناوەڕاستى ئەو شارە، وێنەيەكى گەورەى كەمال كليچدارئۆغلۆى هەڵواسيووە،  لە تەنيشتى نووسيوويەتى، "لە داهاتوو سووريەكان رەوانە دەكرێنەوە، بڕيارى خۆت بدە."ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ راكێشانى دەنگى ئەوانەى دژ بە هەبوونى پەنابەرانى سوورين لە توركيا.
لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەى هاوپەيمانى ميللەت لە پەنابەرانى سوورى رێكخراوەكانى مافى و مرۆڤايەتى لە توركيا چەندين پۆستەريان لەسەر ديوارەكانى ئيستەنبۆڵ هەڵواسيوە، داواى سەرخستنى پەنابەرانى سوورى و سەركۆنەكردنى گوتارى رەگەزپەرستانەى كانديدى ئۆپۆزسيۆن دەكەن.
لە بڵاوكراوەكان داواى هێشتنەوەى پەنابەران و دوورخستنەوەى كليچدارئۆغلۆ و رەگەزپەرستەكانى تر دەكەن.
خاليد خۆجە، ئەندامى دامەزرێنەر لە پارتى ئايندە و سەرۆكى پێشووى هاوپەيمانى نيشتيمانى سوورى لەبەرانبەر ئەو گوتارەى كانديدى هاوپەيمانى ميللەت دژ بە پەنابەرانى سووريا دەڵێت، "لرەگەزپەرستى رووێكى ترى ستەمكارييە، نەك جێگرەوەى."

لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، “ئەوانەى بانگەشەى هەڵبژاردن دەكەن لەرێگەى بە ئامانجگرتنى پەنابەران، كە لەلايەن توركياوە بە شێوەيەكى كاتى پارێزگارييان لێدەكرێت، ئەو كەسانە بڵاوكردنەوەى رق و تووڕەيى بەكردەيى لە كۆمەڵگە بەهێز دەكەن."
ئەو بەرپرسەى پارتى ئايندە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ناكرێت پارتى ئايندە سياسەتى راگەيێندراوى بەرانبەر پەنابەرانى سوورى بگۆڕێت، كە پشت بە پەيماننامەى نەتەوە يەكگرتووەكان و يەكێتى ئەوروپا و نەتانەت ياساى توركياش دەبەستێت.
لە بەشێكى ترى قسەكانيش دەڵێت، ديدى پارتى ئايندە رەنگدانەوەى لەسەر بەرنامەى شەش پارتەكەش هەيە، كە خودى كەمال كليچدارئۆغلۆ واژۆى لەسەر پەيماننامەى نێوان ئەو شەش پارتە كردووە، كە تێيدا تيشكى خۆستۆتە سەر پرسى پەنابەرانى سوورى، كە ناكرێت بڕيارەكانى ئەنجوومەنى ئاسايش بۆ چارەسەرى ئەو پرسە لە سووريا كە بەگوێرەى بڕيارى (2254) ياخود لە رێگەى كۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكى سووريا پشتگوێ بخرێت.

هەروەك لە بەشێكى ترى قسەكانيشى لێدوانەكانى كليچدارى بە گەزپەرستانە و مەترسيدار ناوبرد، هۆشداريشى دا لە ئەگەرى زيادبوونى كاردانەوەى دوژمنكارانە بەرانبەر پەنابەرانى سووريا و خەڵكى تريش، پاشانيش دەرچوونى ئەو دۆخەى ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵ.
ئەو بەرپرسەى پارتى ئايندە پێى وايە، گۆڕينى گوتار كاريگەرى لەسەر لايەنگرانى شەش پارتەكە دەبێت، جگە لەوەش كاريگەرى لەسەر لايەنگرانى خودى كليچدار ئۆغلۆش دەبێت.
لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو ئەحمەد داودئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پارتەكەى لەچوارچێوەى ياسا جيهانى و ئەزموونە مێژووييەكان و پرەنسيپەكانى مافى مرۆڤ و پارێزگارى لە بەرژەوەندييەكانى توركيا و سيستەمى وڵات  لە چوارچێوەى يەكێتى وڵات پارێزگارى لە مافى پەنابەران دەكات.

سەبارەت بە هۆى دژايەتى گوتارەكەى كليچدار ئۆغلۆ، كە كانديدى پارتەكەيەتى ئەو بەرپرسەى پارتى ئايندە روونى دەكاتەوە، ئەوە يەكەمجار نييە پارتەكەى رەخنە لە لێدوانەكانى بە كەمال كليچدارئۆغلۆ دەكرێت، چونكە ئەو پێى وايە خۆى بەرلەوەى كەسێكى سياسى بێت، چالاكوانێكى مافەكانى مرۆڤە.

ئەو بەرپرسەى پارتى ئايندە دەشڵێت، "بەدرێژايى ساڵانى رابردوو رەخنەم لە پڕۆسەى بەزۆر رەوانەكردنەوەى پەنابەرانى سوورى گرتووە، ئەو سياسەتەشمان پێش دەستپێكردنى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان بووە."پێشتر رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ رەخنەيان لە رەوتنەكردنەوەى پەنابەرانى بەزۆرى سوورى گرتووە.

سەبارەت بە لێدوانەكانى سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى ناوەخۆى توركيا كە رايگەياندبوو، تا ئێستا (550) هەزار پەنابەر بە خواستى خۆيان گەڕاينەوە سووريا، ئەو بەرپرسەى پارتەكەى داود ئۆغلۆ دەڵێت، “ئەو كەسانەى گەڕاينەوە ژمارەيان نزيكەى (750) هەزار كەسە، لە ساڵانى رابردووش بە زۆر رەوانەى سووريا كراينەوە."

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین