سەرۆكی زەفەر پارت: هەڵوێستی سینان ئۆغان پەیوەندی بە پارتەكەمان نییە
نوچەنێت
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه(22/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه سينان ئۆغان، كانديدى هاوپه‌يمانى ئاتا كه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى گەڕی يه‌كه‌م رێژه‌ى (5.17%)ى ده‌نگى هێنا، ئه‌مرۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى پاڵپشتى خۆى بۆ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور راگه‌ياند، لە بەشێكی قسەكانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م بڕياره‌ى له‌ژێر هيچ گوشارێك نه‌داوه و ئامانجيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و گه‌رانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانه.
هه‌فته‌رى رابردوو سينان ئۆغان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان لەدوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتەكەی به ميدياكانى راگه‌ياندبوو، كە ئەمڕۆ دووشەممە بڕيارى خۆى راده‌گه‌يه‌نێت.
ئۆغزكان ساڵجى، جێگرى سه‌رۆكى جه‌هه‌په سەبارەت به‌بڕيارى ئۆغان له لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر رايگه‌ياند، "له‌مرۆ به‌دواوه زۆر به‌ڕوونى بۆمان ده‌ركه‌وت و بينيمان ته‌نيا داخستنى ده‌رگاكانى دۆزه‌خ به كليچدارئۆغڵو ده‌كرێ."
لەلایەكی ترەوە ئومێد ئۆزداغ، سەرۆكی پارتی سەركەوتن، كە بە دژە پەنابەر ناسراوە رایگەیاند، لەدوای گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكان هاوپەیمانی ئاتا هەڵوەشاتەوە، سەبارەت بەو هەڵوێستەی سینان ئۆغانیش رایگەیاند، ئەو هەڵوێستەی ئۆغان نوێنەرایەتی پارتەكەی ناكات، بەیانی هەڵوێستی خۆمان رادەگەیێنین.
بڕیارە رۆژی (28)ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكان لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، كاندیدی هاوپەیمانی میللەت بەڕێوەبچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment