ئه‌حمه‌د تورك: له‌ ماردين فشار هه‌يه‌ بۆ ئەوەى ده‌نگ به‌ كليچدارئۆغڵو نه‌ده‌ن تورکیە

نوچەنێت

ئه‌حمه‌د تورك، سەرۆكى پێشووى شاره‌وانى ماردين رايگه‌ياند پێش هه‌ڵبژاردن پارێزگار و قايمقامى قه‌زا و فه‌رمانده‌كانى بنكه‌ى پۆليس كه‌ كاريان بۆ په‌رله‌مانتارانى ئه‌كپارتى ده‌كرد فشاريان خستبووه‌ سه‌ر سه‌ركرده‌كانى ناوچه‌كه‌ و سه‌رۆكى قه‌زاكان كه‌ ده‌نگ به‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵو كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت نه‌ده‌ن.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ‌(23/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێت) بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌حمه‌د تورك رايگه‌ياند، "له‌ڕاستيدا پارتى چه‌پى سه‌وز و جه‌هه‌په‌ به‌رپرسياره‌تى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنمان گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ ڕوونه‌ وه‌ك پێويست ده‌نگمان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، له‌ پارێزگاكانى كورد فشارێكى به‌هێز ‌ بۆ سه‌رخه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌يه،  سه‌باره‌ت به‌و فشارانەش ئێمه‌ جه‌هه‌په‌مان ئاگادار كردۆته‌وه‌." 

ئه‌حمه‌د تورك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "قايمقامى قه‌زاو فه‌رمانده‌ى بنكه‌ى پۆليس سه‌ركرده‌كانى ناوچه‌كه‌ كه‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانتارانى ئه‌كپارتى بوون فشاريان ده‌خسته‌ سه‌ر سه‌رۆكى قه‌زاو سه‌ركرده‌كانى ناوچه‌كه‌ كه‌ ده‌نگ به‌ كليچدارئۆغڵو نه‌ده‌ن ئه‌م كاره‌يان  وه‌كو ئه‌وه‌يه‌‌ عه‌قل وه‌رى نه‌گرێت، پێويسته‌ به‌زووترين كات رێگرى له‌م كاره‌بكرێت." 

تورك له‌ درێژه‌ى قسه‌كانيدا راشيگه‌ياند، "پێم وايه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى ئێره‌ ده‌يانه‌وێت كه‌مال كليچدارئۆغڵو هه‌ڵبژێرن و پێيان باشتره‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م فێڵ و فشارانه‌ى له‌سه‌ريانه‌ ئه‌م كاره‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراسى به‌رێوه‌بچێت ده‌توانين سه‌ربكه‌وين بۆيه‌ش ده‌بێت رێگرى له‌م فشارانه‌ بكرێت." 

پارتى چەپى سەوز، كە درێژەپێدەرى پارتى ديموكراتى گەلان هەدەپە، بڕيارى داوە لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى توركيا دەنگ بە كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كاندى هاوپەيمانى ميللەت بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین