هه‌ده‌په‌: به‌يه‌ك ده‌نگ ده‌چينه‌ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان بۆئه‌وه‌ى رژێمى تاكه‌كه‌سى بگۆرين تورکیە

نوچەنێت

په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، "هه‌رگيز ئه‌ردۆغان له‌لاى ئێمه‌ كه‌سێكى هه‌ڵبژێردراو نييه‌، به‌ته‌واوى هه‌موومان ده‌چين بۆ سەر سندوقى ده‌نگدان و رژێمى تاكه ‌كه‌سى ده‌گۆرين، له‌گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ده‌نگ به‌ كليچدارئۆڵو ده‌ده‌ين."

پێنجشه‌ممه‌ (25/ئايار/2023) ماڵپه‌رى(بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ پارتى چه‌پى سه‌وز له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا، په‌روين بوڵدان رايگه‌ياند، گه‌لى كورد به‌گشتى چاوه‌روانى دانپێدانى توركيايه‌كى ديموكراسى و ياسا و دادپه‌روه‌ریە، ئيراده‌ له‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان ببينێت، به‌هيواوه‌ سه‌يرى هه‌ڵبژاردنى (28)ى ئايار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربكه‌وين هه‌ربۆيه‌ش به‌ته‌واوى ده‌چين بۆ ده‌نگدان بۆئه‌وه‌ى كۆتايى به‌ سياسه‌تى تاكه ‌كه‌سى بهێنين. 

هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنى (28)ى ئايار گۆردراوه‌ بۆ ريفراندۆم ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ين له‌نێوان ئه‌وانه‌ى كه‌ پشتيوانى له‌ ڕژێمى ديموكراسى ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ سيسته‌م و ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت ئه‌م سيسته‌مه‌ بمێنێت و بيپارێزن.

بوڵدان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، له‌گه‌ڵ چونمان بۆ سه‌ده‌ى دووه‌م ئێمه‌ له‌هه‌ر جۆره‌ بارودۆخێكدا بين ئيراده‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌ و ده‌يپارێزين، بۆ داهاتوويه‌كى ديموكراسى و هاوبه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌ر‌وه‌ها ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بابه‌تى كۆچبه‌رو په‌نابه‌ران بكه‌نه‌ ماده‌يه‌كى به‌رژه‌وه‌ندى سياسى خۆيان كارێكى نامۆرڤانه‌و هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین