هەڵبژاردنەكانى توركيا لەژێر ڕێوشوێنى توندى ئەمنى بەڕێوە دەچێت تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتى ناوەخۆى توركيا نزيكەى (600) هەزار كەسى سەربازى و ئەمنى و (73) هێليكۆپتەر و هەشت فڕۆكە و (61) فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بۆ پارێزگارى ئەمنى لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەكان تەرخان كردووە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (28/ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (توركيا تودەى) بڵاويكردەوە لەگەڵ كردنەوەى دەرگاى بنكەكانى دەنگدان بەڕووى دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنى كانديدى سەرۆكايەتى توركيا كە لەنێوان رەجەب تەيب ئەردۆغان، كانديدى هاوپەيمانى جمهوور و كەمال كليچدارءئۆغلۆ بەڕێوە دەچێت، وەزارەتى ناوەخۆى توركيا سەدان هەزار كەسى لە هێزە ئەمنييەكان بۆ پارێزگارى لە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدان تەرخان كردووە.

سەبارەت بە چۆنيەتى بەڕێوەچوونى ئەو پڕۆسەيەش رۆژنامەى حوڕەيەتى توركى بڵاويكردەوە تا ئێستا پڕۆسەكە بە باشى بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتى ناوەخۆ (600) هەزار كەسى تەرخان كردووە، لەو  ژمارەيەش (325) هەزار كەس لە هێزەكانى پۆليسن، هەروەها زياتر لە (190) هەزار كەس سەباز و هەروەها نزيكەى دوو هەزار و (700) كەسيش لە پاسەوانى كەناراوەكانن، هەروەها لەو ژمارەيە (58) هەزار كەس لە هێزە ئەمنييەكانن، هەروەها (17) هەزار و (189) كەس لە پاسەوانى خۆبەخشن، لەپاڵ ئەوانەش ژمارەيەك فڕۆكە و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان چاودێرى هەڵبژاردنەكان دەكەن.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، دەسەڵاتدارانى توركيا تيمى نەهێشتنى تاوانى زانياريان بۆ رووماڵى زانيارى هەڵە و بڵاوكردنەوەى زانيارى جاڕسكەر لەسەر تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان پێكهێناوە.

ئەمڕۆ بە بەشدارى زياتر لە (60) مليۆن دەنگدەر هەڵبژاردنەكانى توركيا بۆ گەڕى دووەم لەنێوان دوو كانديدى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا دەستى پێكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین