پارتەكانی چوارچێوەی جەهەپە فراكسیۆنی تایبەت بەخۆیان دروست دەكەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (دووی/ حوزەیران/ 2023) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە سەلجوق ئۆزداغ، پەرلەمانتاری پارتی ئایندە رایگەیاندووە، داوایەكمان پێشكەش بە پارتی گەلی كۆماری كردووە بۆ ئەوەی لەدوای سوێندخواردن ناسنامەی پارتی ئایندە دیاری بكرێت.
پارتی ئایندە (10) كاندیدی لەسەر لیستی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) چوونە پەرلەمانی توركیا، هەروەها پەرلەمانتارانی سەر پارتی سەعادەت ژمارەیان (10) كەسە ئەوانیش داوای كشانەوەیان كردووە، هەروەك پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنیش دیڤا پارت (15) پەرلەمانتاری هەیە، پارتی دیموكرات سێ پەرلەمانتار و پەرلەمانتارێكی ئی پارت لە فراكسیۆنی جەهەپە جیا دەبنەوە، بەوەش فراكسیۆنەكەی (39) كورسی پەرلەمانی لەدەست دەدات، ژمارەی كورسیەكانی بۆ (130) كورسی دادەبەزێت.
كەناڵی بی بی سی تورك ئاماژە بەوە دەكات ئەو پارتانەی لە رێگەی جەهەپەوە گەیشتن بە پەرلەمان جگە لە پارتی دیموكرات دەیانەوێت فراكسیۆنێكی پەرلەمانی دروست بكەن.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوەخۆی پەرلەمانی توركیا بۆ دروستكردنی فراكسیۆنێك پێویستی بە (20) پەرلەمانتار هەیە، بۆیە هیچ یەك لە سێ پارتەكە بە تەنیا ناتوانن فراكسیۆنێكی سەربەخۆ دروست بكەن، پێویستیان بەوە پێكەوە فراكسیۆن دروست بكەن.
چەند سەرچاوەیەك ئاماژە بەوە دەكەن، دیڤا پارت و ئایندە لە پێكهێنانی فراكسیۆنێكی یەكگرتوو نزیكبووینەوە، ئەوەش بەهۆی نزیكی پاشخانی فكریانە لە یەكتری.
پارتی ئایندە و سەعادەت و دیڤا و پارتی دیموكرات لە چوارچێوەی جەهەپە بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لایەنگرانی جەهەپە ناڕەزایی دەربڕن، بەتایبەت بەشێك لە ئەندامانی ئەو پارتە پێشتر لە ریزەكانی پارتی دادوگەشەپێدان بوونە.
هاوپەیمانی جمهوور لە كۆی (600) كورسی پەرلەمانی توانی (323) كورسی بباتەوە، هاوپەیمانی میللەت (212) كورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا، بەوەش نەیتوانی زۆرینەی پەرلەمانی بباتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment