ئيسرائيل: ئەردۆغانى ئەمڕۆ جياوازە لە ئەردۆغانى دوێنێ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى جرۆساليم پۆستى ئيسرائيلى لە راپۆرتێكدا هۆشدارى دەدات لە رووبەڕووبوونەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، رۆژنامەكە پێى وايە ئەردۆغانى ئەمڕۆ لە ئەردۆغانى دوێنێ جياوازە، لەبەشێكى ئەو راپۆرتە هاتووە، نزيكبوونەوەى ئەردۆغان لە ئيسرائيل هۆيەكەى ئەوە بوو لە ماوەى رابردوو تەلئەبيب رێككەوتنى لەگەڵ يۆنان و قوبرس و ئيمارات و بەحرێن و ميسر واژۆ كرد.

ئەردۆغان بۆ يەكەمجار لە (2003) ئەو كاتە هاتە سەر دەسەڵات كە جۆرج دەبليوو بووش، سەرۆكى ئەمەريكا بوو، لە وەڵاتانى تريش ئەوانە بەرپرسى يەكەم بوون، جيرهارد شرۆدەر، راوێژكارى ئەڵمانيا بوو، جاك شيراك سەرۆكى فەرەنسا بوو، تۆنى بلێر، سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا، ئاريەل شارۆن، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بوو.

ئەردۆغان هەوڵەكانى بۆ بوون بەدەستهێنانى ئەندامبوون لە يەكێتى ئەوروپا دەست پێ كرد، چاكسازييەكانى يەكێتى ئەوروپاى جێبەجێ دەكرد، تا گەيشتە ئەوەى رەخنەى زۆر توندى لە يەكێتى ئەوروپا گرت و ئەو سياسەتانەى جێبەجێ كرد، كە زيان بە ئەوروپا دەگەيێنێت.

رەوشتى جيوەيى ئەردۆغان و گۆڕينى ديدگاكانى بەرانبەر ئيسرائيل لە هەموو شوێنەكانى تر باشتر دەركەوت، لە رۆژانى سەرەتاى هاتنەسەر دەسەڵاتى هەڵوێستى لەسەرەخۆى بەرانبەر ئيسرائيل هەبوو، بەشێوەيەكى ئاشكرا دووژمنايەتى ئيسرائيلى نە دەكرد، تا گەيشتە ئەوەى زۆر بە راشكاوانە دەستى بە دژايەتى تەلئەبيب كردوو، تا كار گەيشتە ئەوەى لە بەشێكى زۆرى ماوەى دەسەڵاتەكەى  دژ بە ئيسرائيل بوو، دواتر گەيشتە دژە سامى بەرانبەر دەوڵەتى ئيسرائيل، ئەمڕۆ ئاڕاستەكەى زياتر پراگماتييە.

ئايا ئەردۆغان لە دواين خولى نوێى سەرۆكايەتى چۆن مامەڵە لەگەڵ ئيسرائيل دەكات، پێويستيشە ئێستا ئيسرائيل چۆن مامەڵە لەگەڵ توركيا بكات.؟

ئاراستەى ئەردۆغان بەرانبەر تەلئەبيب زياتر ئاڕاستەيەكى پراگماتييە، لە ماوەى (18) مانگى رابردوو پەيوەندييە پچڕاوەكانى دەست پێ كردەوە، باڵيۆزى ئيسرائيل گەڕايەوە ئەنقەرە، ئەوەش ئەنجامى گۆڕانێكى گرنگى لە دڵەوە نييە لاى ئەردۆغان، چونكە ئەو پياوە ئيسلامييە لەناكاو رووناكى نەديووە، ئەو دركى بەوە كردووە ئيسرائيل لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڵا نييە، لەبرى ئەوە بەڵكوو نيمعەتە، ئەو گۆڕينە ئەنجامى ديدى ئەردۆغانە بۆ بەرژەوەندى توركيا.

كاتێكيش ئەردۆغان لەو بڕوايە دايە باشترين خزمەت بە توركيا ئەوەيە وا بڕوانێت، كە ئەو سەركردەى جيهانى ئيسلامييە، بۆيە سياسەتێكى توندى دژ بە ئيسرائيلى داڕشت، كاتێكيش هەستى كرد پێويستى بە هەوڵى نزيكبوونەوەى زياترە لە واشنتن و رۆژئاوا و تەنانەت ئيماراتيش، گوتارى توندى دژ بە ئيسرائيلى خاوكردەوە. 

سەبارەت بە بەرژەوەندييە سەرەكييەكانى ئەو لێكنزيكبوونەوەش لە راپۆرتەكە هاتووە، ئەردۆغان سێ بەرژەوەندى سەرەكى لەو لێك نزيكبوونەوە هەيە، يەكەم پەيوەستە بە ئابوورى داتەپيى توركيا، بەو هيوايەى رۆژێك بێت ئبسرائيل لە رێگەى توركياوە گازى سرووشتى بۆ ئەوروپا رەوانە بكات، ئەوەش دەبێتە نيعمەتێكى گەورە بۆ ئابوورى توركيا.

بەرژەوەندى دووەم لەو نزيكبوونەوە، ئەوەيە ئەردۆغان پێى وايە ئيسرائيل ئامرازێكە هاوكار دەبێت بۆ دەرچوون لەو گۆشەگيرييە ناوچەييە.

ئەو هەوڵانەى ئەردۆغان لە كاتێكدايە كار بۆ زيندووكردنەوەى خەونى عوسمانييە نوێكان دەكات، كە لە سووريا درێژ دەبێتەوە بۆ قوددس و غەززە و ليبيا، ئەوەش تووشى تەنگەژەى كرد، لەبەرانبەردا چەند هاوپەيمانيەكى  جياواز دروستكرا بۆ هێشتنەوەى توركيا لەو تەنگەژەيە، ئيسرائيل و يۆنان و قوبرس و ئيسرائيل ئيمارات و بەحرێن و ميسر هاوپەيمانييەكيان پێكهێنا... بۆ دەرچوون لەو تەنگەژەيە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل هاوكار دەبێت بۆ رێككەوتن بەشێوەيەكى باشتر لەگەڵ ئەو پێكهاتە نوێيە ناوچييە مامەڵە بكات، ياخود لاى كەمى  هەست بە هەڕەشەى مەتر لە ئيسرائيل دەكات.

بەرژەوەندى سێيەم ئەوەيە كرانەوە بەرووى ئيسرائيل بە ئامرازێك دادەندرێت بۆ رێگەخۆشكردنى توركيا بەشێوەيەكى باشتر بۆ گەڕانەوەى بۆ واشنتن.

سەرەڕاى بەرژەوەندى ئابوورى و ستراتيژى لەگەڵ توركيا، پێويستە ئيسرائيل قوربانى بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ قوبرسى يۆنانى و يۆنان نەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەردۆغان ئيسرائيل رەچاوى ئەو قسەى تەلموود بكات، كە دەڵێت، "رێزى بگرە  لێى بە ئاگابە." واتا رێزى ئەردۆغان بگرە، چونكە سەرۆكى دەوڵەتێكى گەورە و بەهێز خاوەن سەروەرى و گرنگە لەو ناوچەيە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاگادار بە چونكە ئەو ئەردۆغانەى ئەمڕۆ ديدارى لەگەڵ دەكەن، ئەگەر هەيە ئەو ئەردۆغانە نەبێت بەيانى رووبەڕووى دەنەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى TR

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین