ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان میسر و توركیا كاریگەری لەسەر چەندین دۆسیە هەیە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

ماڵپەڕی میدیا لاینی ئەمەریكی راپۆرتێكی سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان میسر و توركیا بڵاوكردۆتەوە، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە هەنگاوی یەكەم بەرزكردنەوەی پەیوەندییەكانە بۆ ئاستی باڵیۆزخانە.

ئۆزگۆر ئۆنلۆهیسار جیكلی، بەڕیوەبەری نووسینگەی سندووقی مارشاڵی ئەڵمانی لە ئەنقەرە ئاماژە بەوە دەكات ئەو راگەیاندنەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر هەنگاوێكی گرنگ بوو، كە ئاماژەی بە بەرزكردنەوەی پەیوەندییەكان بۆ ئاستی باڵیۆزخانەكرد، ئەوەش سیبوملێكە بۆ ئاساییكردنەوە. 

لە لایەكی تریشەوە سەرۆكی میسر لەگەڵ سەركەوتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەم هەڵبژاردنە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا پیرۆزبایی لێی كرد، پێشتریش لە دەستپێكی ئاهەنگی كردنەوەی مۆندیالی جیهانی لە قەتەر سەرۆكی توركیا و میسر دانیشتنێكی كورتیان كرد و هەنگاوی یەكەمی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەست پێ كرد.

حكومەتی سعوودیە لە رێگەی هاوكاری دارایی هانی هەردوو وڵات دەدات بۆ ئاشتەوایی، هەروەك هەژموونی خۆی لەسەر هەردوو وڵات بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

كاری لە پێشینەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای هەڵبژاردنەكان باشكردنەوەی دۆخی ئابووری وڵاتەكەیەتی كە ئێستا بە قۆناغێكی زۆر توند تێدەپەڕێت، كە بە جۆرێك هەڵاوسان لە مانگی نیسانی رابردوو بە فەمی لە (44%) بوو ئەو نزیكبوونەوە لەگەڵ میسر جێگەی رەزامەندی سعوودیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی بارزگانی.

یەكێك لە خاڵەكانی ئەو ئاڵۆزییەی نێوان قاهیرە و ئەنقەرە كۆڕبەندی گازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، كە كۆمەڵێك وڵاتی تێدایە، یەكێك لەو وڵاتانە میسرە، ئەو وڵاتانە هاوئاهەنگی یەكتر دەكەن بۆ ئەوەی گاز لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە لە رێگەی دەریای سپی بگەیێننە بازاڕەكانی ئەوروپا.

ئەو كۆڕبەندە زۆربەی نەیارەكانی توركیای تێدایە، چاودێرانی سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەوە وایكردووە توركیا هەست بە گەمارۆدان بكات. 

لەبەرانبەر ئەو هەستكردنە بە گەمارۆدان، توركیا رێككەوتنی لەگەڵ لیبیا كرد، لەسەر لای باشووری دەریای سپی، بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە مافی ناوچەییان لە دەریاوە هەیە، ئەوەش بووە هۆی مەترسی روودانی رووبەڕووبوونەوە بۆ گەیشتن بە ئاوەكان.

ئەگەر هەیە لێكنزیكبوونەوەی توركیا و میسر ببێتە بێ هیوایی یۆنان، كە زمەنێكە ناكۆكی قووڵیان لەگەڵ توركیا هەیە، چونكە تایبەتمەندی ململانێ لەدەست دەدات، توركیا گۆشەگیری لەو ناوچەیە كەمتر دەبێتەوە.

ئەمەریكا كە یەكێكە هاوپەیمانییە سەرەكییەكانی توركیا ئاماژەكانی لێكنزیكبوونەوە بە كارێكی باش دەزانێت، پێی وایە ئەو نزیكبوونەوە مەترسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەم دەكاتەوە، ئەوەش بۆ ئەمەریكا كارێكی چاپە.

لە لایەكی تریشەوە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان توركیا و میسر دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ئەنقەرە ببێتە ئەندام لەو كۆڕبەندە، هەروەك ئاماژەی سەرۆكەكانی وڵاتانی ئەندام لەو كۆڕبەندە هەڵگری پەیامی ئەرێن. 

عموەر علی، زانای كۆمەڵمەناسی ئاماژە بەوە دەكات، یەكێك لەو پرسانەی میسر لە گفتوگۆكانی لەگەڵ توركیا پرسی پاڵپشتی حكومەتی لیبیایە، ئەنجامی ئەوەش تا ئێستا ناڕوونە، بەڵام نیمچە دڵنیاییەك هەیە كە میسر و توركیا بەشێوەیەكی باشتر لەسەر ئەو پرسە هاوكاری یەكتر دەكەن.

یەكێك لە هۆی ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوو وڵات پاڵپشتی ئەردۆغان بوو بۆ ئیخوان موسلمین، ئەردۆغان لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنی ئاماژەی بە سنوورداركردنی  چالاكییەكانی ئیخوان لە وڵاتەكەی كرد، ئەوەش ئاماژەیەك بوو وەك ئەو كەناڵانەی لە توركیا بەرنامەكانیان پەخش دەكرد.بەڵام فشاری گەورەتر لەسەر توركیا هەیە، ئەگەری بەهێز ئەوەیە میسر داوای رادەستكردنی ئەندامەكانی ئیخوان كە لە توركیا نیشتەجێ بكاتەوە.

مامۆستایەی زانكۆ چاوەڕوان دەكات ئاستی قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بەرزتر بێتەوە، كە لە چەند ساڵی رابردوو زۆر دابەزی بوو.

لە بەشێكی تری قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە دوو ساڵی رابردوو پەیوەندی توركیا و میسر بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێش چوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی سەرۆكی میسر هەنگاوەكانی راگرێت تا دوای (28)ی مانگی رابردوو، بەسەركەوتنی ئەردۆغان سەرۆكی میسر هەستی كرد دەكرێت نزیكبوونەوەی تریش رووبدات، بۆیە سیسی ئاڕاستەی چاوەڕوانی چاودێری گرتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردنی توركیا بۆ سیستەمی میسر سەرەكیییە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین