ئەندامانى جەهەپە چاوەڕوانى پێداچوونەوەى ناوخۆيى دەكەن بیروڕا

نوچەنێت

نووسينى: روقيە چەليك

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

چاودێرانى ناوخۆيى و دەرەكى توركيا لەسەر ئەوە كۆكن هەڵبژاردنە گشتييەكانى (14 تاوەكوو 28ى ئايار)ى ئەمساڵ دوو ريانى ئاڕاستەى وڵات بوو، لەسەرەتاى دامەزراندنيى كۆمارى توركيا بە گرنگترين هەڵبژاردن دادەندرێت، ئەوە جگە لەوەى كاريگەرى چاوەڕوانكراوى لەسەر دۆسيەكانى ئابوورى و سياسى و كۆمەڵايەتى و سياسەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە هەيە.

هەروەك ئەو دووڕيانە بەراستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ رووبەڕووى زۆربەى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان و هاوپەيمانييەكان دەبێتەوە، بەتايبەت هەندێك پارتى گەوروەى وەك پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە)، كە لە (2015) جووڵەيەك لەناوخۆى هەيە بازنەكەى فراوان دەبێت، ئەوەش بۆتە هۆى چەند جيابوونەوەيەك لە ساڵانى پێشوو جيابوونەوەى موحەڕەم ئينجە، ئێستاش جارێكى تر لێكەوتەى هەڵبژاردنەكانى ئەم دوايە هەڕەشە لە رەوشى ناوخۆى ئەو پارتە دەكات.

كەمال كليچدارئۆغلۆ توانى لە سەركەوتن بەسەر ئەردۆغان نزيك بێتەوە 

ئەو هەڕەشەش پەيوەستە بە شكستى  كەمال كليچدارئۆغلۆ، سەرۆكى ئەو پارتە لە يەكلاييكردنەوەى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى كۆمار، هەروەك دەكرێت پەيوەست بێت بە پابەندنەبوون بە بەڵێنە سەرەكى و لاوەكييەكان و رەنگدانەوەى لەسەر هەڵوێستى دەنگدەرانى توركيا.

سەرەڕاى ئەوەى هاوپەيمانى ميللەت نزيكەى لە (48%) دەنگى دەنگدەرانى بەدەستهێناوە، ئەوەش سەركەوتنێكە، بەڵام واقيع جەخت لەسەر دەبازنەبوون لە حكومى ئەردۆغان و ئاكپارتى و بەردەوامى سيستەمى سەرۆكايەتى دەكاتەوە، كە دوو بەڵێنى سەرەكى ئۆپۆزسيۆن بوو.

رووانێكى پێشوەختە

هەڵسەنگاندنە سياسييەكان هۆشدارى دەدەن لە بەشدارى ئۆپۆزسيۆن لە هەڵبژاردنى شارەوانييە گەورەكان، كە مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو بەڕێوە دەچێت، ئەگەر بەو جياوازيى و دابەشبوون و بۆچوونى ناكۆكى ئێستا، كە پێكهاتووە لە" راستەڕە و چەپڕە و ناوەڕاست" بەشدارى بكەنەوە، ئەوا ئەمجارە ئەو نيمچە سەركەوتنەى مانگى ئايارى (2019) لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكان بەدەستى هێنابوو، لەم هەڵبژاردنە لەدەستى دەدەنەوە.

هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى و پەرلەمانى دۆخى جياواز و هەڵوەشاوەى ئۆپۆزسيۆنى دەرخست، ئەوەش لە ئەنجامى جياوازى بۆچوون و ديديان بۆ سروشتى پرس و دۆسيە و چارەسەرى پێشنياركراو بۆ قەيرانەكان بوو، هەروەك دەخوازێت پێداچوونەوە بە پێكهاتەى دۆسيە و هاوپەيمانيەكان بكرێت، بۆ ئەوەى لە داهاتوو تواناى ئەوەى هەبێت لە داهاتوو دەنگدەرانى لە سياسەتەكانى رازى بكات.

پوختەيەكى هەڵبژاردن

هەڵبژاردنەكانى توركيا وەك ماراسۆنێك بوو بۆ رازيكردنى سياسى و تواناى حزبى و تاقيكردنەوەى راستەقينەى هۆشيارى تاكى تورك، كە زۆربەى بەڵێنە باقوبريقەكانى ئۆپۆزسيۆن رازى بڕواى پێ نەهێنان، كە لە لەسەرەخۆيى بەرەو توندى پاشان بەرەو هاندانى سياسى دەچوون، وەك لە دۆسيەى پەنابەران بەتاييەتيش سووريەكان دەبيندرا.

سەرەڕاى گۆڕينى درووشمەكانى ئۆپۆزسيۆن، بەڵام هيچ بەڵگەيەكيان لەسەر هەبوونى توانا بۆ گۆڕينى چاوەڕوانكراو نيشان نەدا، گۆڕين پێويستە لەناوخۆى خودى پارتەكانى ئۆپۆزسيۆن لە رێگەى لادانى ئەو سەركردە و كاديرە لاوازانەى تواناى تێكەڵبوونيان بە گۆڕانكارييەكان نييە، هەروەك پێويست بوو دەرفەت بۆ كەسانى شايستەى پارتەكان بڕەخسێندرێت.

سڕكردنى لێهاتووەكان

سەرەڕاى ئەوەى مەنسوور ياڤاش، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە و ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ پارێزەرى ئارامى ناوخۆى پارتى گەلى كۆمارين، بەڵام هيچ دەرفەتێكى راستەقينە بۆ پەيڕەوكردنى بيروبۆچوونەكانيان لەناوخۆى ئەو پارتە پێ نەدراوە، رۆڵيان بريتييە لە رزگاركردنى كليچدارئۆغلۆ لە قەيرانەكانى رووبەڕووى رێكخستنى حزبەكەيان دەبێتەوە، وەك ئەو دەستلەكاركێشانەوانەى و لادانانەى لە مانگى ئايار روويان دا.

دەنگى ئاكپارتى بە رێژەيەكى زۆر دابەزيووە

رۆڵى ئەو دوو كەساسەتيە لە سەركردايەتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان بۆ كليچدارئۆغلۆ لەدواى دوورخستنەوەى ئاكان عەبدوڵا و عەلى كيريمچيئۆغلۆ و دەستلەكارێشانەوەى ئەنوەر ئەديگوۆزال لە سەرۆكى ليژنەى تەكنيكى حزب دەركەوت، كە ماوەى شەش ساڵ لە دەڕێگەى دەسەڵاتەكانييەوە بانگەشەى بۆ چالاكييەكانى پارتەكەى كرد.

وەك جەختكردنەوەيەك لەسەر رۆڵى خۆى لەناو جەهەپە، ئيمامئۆغلۆ لە كاتژمێرەكانى سەرەتاى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى گوتى، "هەموومان ئەو ئاڵەنگەريانە دەزانين كە چاوەڕوانمان دەكەن، ئێمە لەسەر خەباتى ديموكراسيمان بەردەوام دەبين، ئێستا ئەركى هەموومانە زياتر بۆ ئەو پڕۆسەيە هەوڵ بدەين، لە داهاتوو سەركەوتوو دەبين، پێويست ناكات كەس هەست بە بێ هيوايى بكات."

ئيمامئۆغلۆ لە (570) ساڵەى ساڵيادى فەتحى قوسەتەنتينيە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەڵبژاردنەكانى (28) ئايار كۆتايى هات، دۆخى بێ هيوايى هاوشێوەى پێنج ساڵ پێش ئێستايە، بەڵام دواى نۆ مانگ لە بێ هيوايى لە هەڵبژاردنە ناوخۆييەكان سەركەوتنى گەورەمان بەدەست هێنا، ئێمە كارى دروستمان كرد، پێكەوە ئەنجامى دروستمان بەدەست هێنا، پێكەوە سەركەوتين.

پەيامێكى ناڕوون

سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبوڵ پەيامێكى ئاڵۆزى ئاراستەكرد، لە بەشێكى پەيامەكەى گوتى، "ئەو گەشتە درێژە، ئێمە تا ئێستا گەنجين، خۆتان تووشى دڵەڕاوكێ مەكەن، هەموو شتێك لە نوێ دەست پێ دەكاتەوە، ئەوە لەبير مەكەن كە تاكە شتى جێگير ئەوەيە شتەكان دەگۆڕێن، لە ئێستا بەدەواوە، هەنگاوەكان دووبارە ناكەينەوە، چاوەڕوانى ئەنجامى جياواز بن." چاودێرانى سياسى پێيان وايە ئەو پەيامە پەيوەستە بە سەركردايەتى جەهەپە و پێويستى گۆڕينى پەيكەرى ئەو پارتە.

گرنگى ئەو پەيامە لەوە دايە واقيعى پڕۆسەى هەڵسەنگاندن كە سەركردەكانى چينى ناوەڕاست لە جەهەپە بۆ مامەڵەى ئەو حزبە دەيكەن، كە لە (2010) كەمال كليچدارئۆغلۆ سەركردايەتى دەكات، ئايا تواناى ئەوەى ماوە لەو كاروانە بەردەوام بێت، لەدواى ئەو شكستانەى لەو ماوەيە بەرانبەر ئەردۆغان هێناويەتى.

تۆمارى شكستەكان

تۆمارى هەڵبژاردنى (پەرلەمانى و سەرۆكايەتى و شارەوانى) شكستە يەك لەدواى يەكەكانى كەمال كليچدارئۆغلۆ  بەرانبەر كانديدى پارتى دادوگەشەپێدان ئاشكرا دەكات، قادر تۆباش لە (2009) بەرانبەر ئاكپارتى شكستى هێنا، لە (2011) هەمان ئەنجامى بەدەست هێناوە، لە (2014) ئەكمەلەدين ئيحسانئۆغلۆ بەرانبەر ئەردۆغان شكستى هێنا.

لە هەڵبژاردنەكانى سەردەمى كليچدارئۆغلۆ لە (2015) جەهەپە بەرانبەر ئاكپارتى شكستى هێنا، لە (2017) لە راپرسى هەموارى دەستوور جارێكى تر جەهەپە شكستى هێناوە، لە هەڵبژاردنە گشتييەكانى (2018) ديسان پارتەكەى كليچدار شكستى هێناوە، تەنيا لە (2019) لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكان بەهۆى ئيمامئۆغلۆ و ياڤاش و سەركرەكانى پارتەكانى سەركەوتنێكى رێژەييان بەرانبەر ئاكپارتى بەدەستهێنا.

هەڵسەنگدانى واقيعى

لە ناوەڕاستى كانوونى دووەمى ئەم ساڵ گۆڤارى ناشيۆناڵ ئيترست جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەر سەركەوتنێك لە رووبەڕووبوونەوەى ئەردۆغان پێويستى بە هاوپەيمانێكى بەهێزە، باشترين دەرفەت بۆ سەركەوتن بەسەر ئەردۆغان ئەوەيە ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ كانديد بێت، سەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن دەستبەردارى ئەو خۆ گەوركردنە بن، بەو پاساوەى كە ئەوان شايستەترن بۆ چوونە كێبركێى هەڵبژاردنەكانەوە.

قەيرانە ناوخۆييەكانى ناو جەهەپە خەريكە توندتر دەبێت، بەتايبەت دواى هەڵبژاردنى ئەمجارە  هەندێك لە سەكردەكانى ئەو پارتە رەخنەى توند لە كليچدارئۆغلۆ دەگرن و داوا دەكەن دەست لە پۆستى سەرۆكايەتى ئەو پارتە  بكشێتەوە، بەتايبەتيش دواى ئەوەى لە پێناو كانديدبوونى خۆى پارتەكانى ناو هاوپەيمانى لەسەر حيسابى بەرژەوەندييە شەخسييەكان رازى كرد.

لێپرسينەوەى سياسى 

دەنگەكانى ناو ئۆپۆزسيۆن كليچدارئۆغلۆ بە شكست تۆمەتبار دەكەن، كە نەيتوانى هەڵبژاردنى گشتى يەكلايى بكاتەوە، بە پێويستى دەزانن ناوەندە حزبييەكانى ئۆپۆزسيۆن لێپرسينەوە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو شكستە لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و پەرلەمان بكەن، بەتايبەت يەكڕيزى ئەمجارەى ئۆپۆزسيۆن بێ پێشينەبوو كە دەبوو ئەنجامى شۆكهێنەرى هەبێت.

وەك دەربڕينى دۆخى ئاڵۆزى ريزەكانى ئۆپۆزسيۆن و بەردەوامى كليچدارئۆغلۆ، تانگۆ ئۆزگان، بەرپرسى ولايەتى پۆلۆى پارتى گەلى كۆمارى گوتى، كەمال كليچدارئۆغلۆ هاوپەيمانى ئۆپۆزسيۆنى بەڕێوە دەبرد، سەرەڕاى رەتكردنەوەى لە لايەن هەندێ كەسەوە، خۆشى وەك كانديدى ئۆپۆزسيۆن ناساند، پاشان ئەوەى روويدا روويدا، ئەوەندە بەسە (13) ساڵان لەگەڵ نەوەكانت دانيشى.

 گواستنەوە بۆ هێرشكردن

سەرەڕاى رەخنەى پێكهاتە حزبى و سياسييەكانى ناو هاوپەيمانى ميللەت، كەمال كليچدارئۆغلۆ سووربوو لەسەر بڕيارى خۆ كانديدكردنى، پاشان حاڵەتى ئاڵۆزى لە ناو جەهەپە لە رەخنەوە گوازرايەوە بۆ هێرشى راستەوخۆ بەو هيواى بەخێرايى هەندێك گۆرانكارى بكەن، ئەو پارتە بەهێز بێت.

لە سێى ئادارى ئەم ساڵ ميراڵ ئەكشنار، سەرۆكى ئى پارت ئامۆژگارى كليچدارئۆغلۆى كرد، "تكايە خۆت كانديد مەكە، چونكە تۆ كانديد بيت دەنگدەرانى ئێمە و ئێوەش دەنگت پێ نادەن."ناڕازييەكانى ناو جەهەپە داوايان كرد دەست لە كاربكێشێتەوە و سەركردايەتى بۆ كاديران جێبهێڵێت، بەتايبەتيش مەنسوور ياڤاش و ئيمامئۆغلۆ.

پاسەوانى تەخت

ناوەندەكانى جەهەپە پێيان وايە كەمال كليچدار ئۆغلۆ بۆتە ديلى كورسييەكەى ئەتاتورك، لە (2010 ) كە پۆستى سەرۆكايەتى وەرگرتووە بۆتە بەربەست لەبەردەم گەنجەكان لە دەستەى سەرۆكايەتى، ئاڕاستەكەى رەنگدانەوەى لەسەر خواستى هاوپەيمانى ميللەت و پێكهاتە سياسييەكانى ترى هاوپەيمانى هەبوو.

ناوخۆى جەهەپە داواى دەستلەكاركێشانەوەى كليچدارئۆغلۆ دەكەن

هەرچەندە لە (20) ساڵى رابردوو كليچدار ئۆغلۆ بە سياسيەكى سەركەوتوو لە گۆڕەپانى سياسى دادەندرێت، بەڵام زيادەڕەوى لە بەڵێنەكانى لە هەڵبژاردنەكان پێش راگەياندنى ئەنجامى سەرۆكايەتى و پێشتريش پەرلەمانى ئەو رابردووەى وێران كرد، بەتايبەت دواى دەركەوتنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان، دەركەوت بەڵێنەكانى قابيلى جێبەجێكردن نييە، چونكە بەڵێنەكانى بۆ هەستانەوەى كۆمەڵگەى توركى گشتگير بوو.

ئيحراجى هاوپەيمانەكان

ئەنجامە نەرێنييەكانى هەندێك لە پارتەكانى ناو ئۆپۆزسيۆن لەو هەڵبژاردنەى ئەم دواييە بەدەستيان هێنا بووە هۆى تووڕەبوونى ناوخۆى پارتەكەى، ئى پارت كورسيەكانى لە پەرلەمان بۆ (45) پاشەكشەى كردووە، ئاكپارتى بۆ (267) كورسى، پارتى نەتەوەيى بۆ (50) كورسى پاشەكشەى كرد.

سەركردايەتى ئى پارت پاشەشكەى دەنگەكانيان خستە ئەستۆى ئى پارت، بەهۆى ناكۆكييەكانى لەناو هاوپەيمانى ميللەت و قەيرانە ناوخۆييەكانى حزبەكەى، ئەوە وايكرد پێش كۆنگرەى ئەم مانگە كە رۆژانى (24 بۆ  25) ئى پارت بڕيارى يەكلاكەرەوەى سياسى و ناوخۆيى بدات، بۆ پارێزگارى لە سەقامگيرى دۆخەكە.

بژاردەكانى داهاتوو

چەند بژاردەيەك رووبەڕووى جەهەپە دەبێتەوە:

كليچدارئۆغلۆ دەستپێشخەرى بكات، بەهۆى ئەوەى سيبولى ئۆپۆزسيۆن بوو، دروشمى گۆڕين بە كردەوە لە پارتەكەى خۆى پەيڕەو بكات، ببێت بە رێبەڕى رۆحى جەهەپە، سەركردايەتى جێبەجێكردن بۆ مەنسوور ياڤاش و ئيمامئۆغلۆ جێبهێڵێت، بۆ ئەوەى سەرۆك كێك لە نێوان خۆيان هەڵبژێرن، ياخود سيستەمى هاوسەرۆكى جێبەجێ بكە، بە ئامانجى زاڵبوون بەسەر قۆرغكارى سياسى بازنەى دەسەڵاتەكان فراوان بكەن.

لێرەوە لە رووى سياسى و جەماوەرى هاوپەيمانى ميللەت زۆرترين دەستكەوتى دەبێت، بەتايبەت ئۆپۆزسيۆن زياتر لە (48%) دەنگەكانى لە هەموو توركيا بەدەستهێناوە، هەروەها خۆى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانييەكان ئامادە بكات، كە هاوكاتە لەگەڵ (100) ساڵەى نوێى تەمەنى توركيا.

بەردەوامى كليچدار بە سەرۆكى جەهەپە و مانەوەى هاوپەيمانى بەو پێكهاتەى ئێستا كە ناكۆكى لە ئامانج و بەرنامەى پارتەكان هەيە، پاشان ئاڵۆزييەكانى ناو ئەو حزبە لە ئەنجامى رێگرى لە سەركردە گەنجەكانى توانى گۆڕينى پێويست و راكێشانى چينەكانى كۆمەڵگەيان هەيە بەتايبەت جەنگەكان روو لە زيادبوونە.

لە هەمان كات كارى سياسى هاوپەيمانى ميللەت گيرۆدەى ديدێكى خۆبەگەورەزانى بووە، ئەو گومانە ناوخۆييەى نێوان پێكهاتەكانى لە سايەى زمانى ئەمرى واقيع كە كليچدارئۆغلۆ قووڵترى كردووە، رەنگدانەوەى لەسەر كارنوێنى هاوپەيمانى ئۆپۆزسيۆن و ئەنجامەكانى دەبێت.

ئاڵۆزييەكانى ناو جەهەپە لە سايەى داخرانى ئاسۆى سياسى و پيربوونى سەركردايەتى و زيادبوونى تۆمەتە ناوخۆييەكان و دەست لەكاركێشانەوەكان و هەڵوەشانەوە و رەنگدانەوەى لەسەر دۆخى ئەو پارتە لە گۆرپانى سياسى دەبێت، دەرفەتى كێبڕكێ و يەكلاكردنەوەش لە دەست دەچێت. 

لەبەردەم ئەم دۆخە بەهۆى ناكۆكييەكان لەسەر سەركردايەتى ئۆپۆزسيۆن هاوپەيمانى ميللەت تووشى لێكترازى لاوەكى دەبێت، سروشتى لێكەوتە  لەگەڵ ئاڵنەگەرييە ناوخۆييەكان و ناكۆكييەكان كاريگەرى لەسەر هەماهەنگى سياسى لەگەڵ هاوپەيمانييەكان و پارتەكانى تر بەتايبەت پارتە كوردييەكان دەبێت.

بەرەو كوێ؟

بێگومان ئەو رۆڵەى كليچدار ئۆغلۆ كە كاريگەرى لەسەر دروستكردنى پردى پەيوەندى لەگەڵ رايگشتى هەبوو، هەوڵدەدات لە رێگەى گفتوگۆ و تێكەڵبوونەوەكانى بۆ سپيكردنەوەى ناوبانگى خۆيى و جەهە لە روووى كۆمەڵايەتى و سياسى ببينێت، بەڵام ئەو واقيعەى هەڵبژاردنەكانى ئەم دوايە سەپاندوويەتى، لە داهاتووش هەر كارێك بكات دەيسەپێنێت، ئەوەش لە رێگەى پاڵنانى سەركردايەتى گەنجە بۆ تەواوكردنى هەمان رێگە.

كەمال كليچدارئۆغلۆ لەپشت هاوپەيمانى ميللەت بوو لەگەڵ ئى پارت و سەعادەت، پاشان پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن بەسەرۆكايەتى عەلى باباجان، پارتى ديموكرات، بەسەرۆكايەتى گۆڵتين ئۆيساڵ و پارتى ئايندە بەسەرۆكايەتى دادوئۆغلۆ هاتنە رێزى ئەو هاوپەيمانييە، لە سايەى ئۆپۆزسيۆنى ئەردۆغان و سياسەتەكانى پارتەكەى كۆبوونەوە.

لەئەگەرى كانديدكردنى ئيمامئۆغلۆ ئەردۆغان شكستى دەهێنا

بەڵام كەمال كليچدارئۆغلۆ لەدواى شكستى لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و بەشدارينەكردنى لە دانيشتنى پەرلەمانى بەهۆى ئەوەى ئەندامێكى هەڵبژێردراوى جەهەپە نييە لە پەرلەمان، رووبەڕووى چەند قەيرانێك دەبێتەوە كاريگەرى لەسەر پێگەى خۆى لەناو حزبەكەى دەبێتەوە، جگە لەوەش فاكتەرى تەمەن دەرفەتى حزبى لە شايستەى سياسى و هەڵبژاردنى داهاتوو كەم دەكاتەوە. 

سەركردە زيان لێكەوتووەكانى جەهەپە داواى داڕشتنەوەى سياسەتەكانى ناوخۆ و راستكردنەوەى ئاڕاستەى سياسى دەكەن، بەتايبەت دواى ئەوەى كليچدار بە ناڕاستەوخۆ كانى بە شكستى هێنا لە هەڵبژاردنى سياسى، كە گوتى، "ئەوە قوورسترين تاقيكردنەوەم بوو، سوپاس بۆ سەركردەى پارتەكان و چاوێرەكان."

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین