نوعمان كوتوڵموش بە سەرۆكی په‌رله‌مانى توركيا هه‌ڵبژێردرا تورکیە

نوچەنێت

نوعمان كورتوڵموش،كانديدى ئه‌كپارتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى خولى (28)ى توركيا، ئه‌مرۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ و كورتوڵموش به‌كۆى (321) ده‌نگ له‌خوڵى سێيه‌م به‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.

ئه‌مرۆ (حه‌وتى/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستى دياريكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بوونى (582) په‌رله‌مانتار په‌رله‌مانى توركيا كۆبوونه‌وه‌ و به‌پێى په‌يره‌وه‌ى ناوخۆى توركيا سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ده‌نگى (400) په‌رله‌مانتار هه‌ڵده‌بژێردرێت.

له‌پاڵ كانديى ئاكپارتى هه‌ريه‌ك له‌ پارته‌كانى جه‌هه‌په‌ و ئى پارت و پارتى چه‌پى سه‌وز و پارتى ئاينده‌ و پارتى تيپ به‌ كانديدى تايبه‌تى خۆيان چوونه‌ نێو كێبركێكه‌، هه‌روه‌ها پارتى مه‌هه‌په‌ به‌مه‌به‌ستى پشتيوانى كردن له‌ كانديدى ئه‌كپارتى كانديدى ديارينه‌كرد.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌سێ خوول تێبه‌رى به‌ڵام هيچ كام له‌ كانديده‌كان له‌ خوولى يه‌كه‌م و دووه‌م ده‌نگى ته‌واويان به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌ربۆيه‌ش بۆجارى سێيه‌م نوعمان كورتوڵموش به‌كۆى (321) ده‌نگى په‌رله‌مانتار توانى ببێته‌ سه‌رۆكى (28)هه‌مين خولى په‌رله‌مانى توركيا.

نوعمان كورتوڵموش كێيه‌؟

نوعمان كورتوڵموش له‌ساڵى (1959) له‌شارى ئۆردو له‌ ديكبووه‌ و هه‌روه‌ها پرۆفيسۆرو دكتۆرى هه‌يه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ردنى كار.

مامۆستاى زانكۆيه‌ و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كپارتييه‌ و له‌نێوان ساڵانى (2008 تا2010) سه‌رۆكى پارتى سه‌عاده‌ت بووه‌ و له‌ساڵى (2012) چووه‌ نێو ئه‌كپارتى و له‌ساڵى (2017) كرايه‌ جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا و هه‌روه‌ها وه‌زيرى كلتوور و گه‌شتووگوزاربووه‌ و خێزانداره‌ و خاوه‌نى سێ منداڵه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین