نهێنی پاڵپشتى رێكخراوە توركییەكان لە ئەڵمانیا بۆ ئەردۆغان ئاشكرا دەبێت وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەڵبژاردنی مانگی رابردوو توانی زۆرینەی دەنگی رەوەندی توركی لە دەرەوەی وڵاتەكەی بەدەست بهێنێت، سەبارەت بە ئەڵمانیا باس لەوە دەكرێت لۆبی و رێكخراو كاریان بۆ ئەردۆغان كردووە، هەندێك لە دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا بەشێك لەو گرووپانە بە توندڕەو دادەنێن، كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی لایەنگرن بۆ پارتی دادوگەشەپێدان.

جیم ئۆزدەمیر، وەزیری گشتوكاڵی ئەڵمانی هیچ گڕوتینێكی بۆ سەركەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی نەبوو، بێ هیوایی خۆشی دەربڕی داوای كرد، ئەڵمانیا قۆناغێكی نوێی سیاسیی بەرانبەر توركیا دەست پێ بكات.

ئەو سیاسیە دیارەی پارتی سەوز كە بەرەگەز توركییە، ئاماژە بەوە دەكات، ئێمە بینیمان كاتێك مامەڵە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین دەكات، چۆن هەوڵی جوانكردنی دۆخەكە دەدات، هەروەك هۆشداریشی لە زیادبوونی نەتەوەیی تورك و توندڕەوی لە ئەڵمانیا دا.

بانگخوازە توركەكانى ئەڵمانيا مووچە لە توركيا وەردەگرن

ئەو وەزیرە بەرگەز توركە رەخنەی لەو هاووڵاتیە توركانە گرت كە بە دەنگی بەرز لە شەقامەكانی ئەڵمانیا درووشمی سەركەوتنی ئەردۆغانيان دەتگوتەوە، ئەوەش لە كاتێدایە ئەوان سوودیان لەو دیموكراسییە لیبڕاڵیەی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.

لە بەرانبەردا جۆكای سۆڤۆئۆغلۆ، سەرۆكی كۆمەڵەی رەوەندی توركی لە ئەڵمانیا لە دیدارێكی ئاژانسی دۆچيە ڤیلەى ئەڵمانى رەخنەی لە دەنگدەرانی تورك لەو وڵاتە گرت و گوتی، "نزیكەی سێ ملیۆن تورك لە ئەڵمانیا دەژین، لەو ژمارەیە نزیكەی (500) هەزار كەس دەنگیان بە ئەردۆغان داوە، بەراورد بەو ژمارە توركەی لێرە دەژین دەكاتە لە (17%)." بەڵام كەمال بوزای، مامۆستا لە زانكۆی كۆڵۆنیای نێودەوڵەتی و لێكۆڵەر لەبواری توندڕەوی، بۆچوونێكی جیاوازی لە ئۆغلۆی هەیە، پێی وایە ئەوانەی لەو وڵاتە دەنگیان بە ئەردۆغان و ئاكپارتی داوە لە (65%)ی ئەوانەن كە مافی دەنگدانیان هەبوو.

ترسى سەرهەڵدانى توندڕەوى لە رێكخراوە توركەكان دەكرێت

ئەو مامۆستايەى زانكۆ لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "بەشێك لە دەنگدەران دەنگيان بە پارتى نەتەوەيى توندڕەو داوە، ئەو پارتەش هاوپەيمانێكى گرنگى ئەردۆغانە." بەگوێرەى نووسينگەى ناوەندى پارێزگاريى دەستوور (هەواڵگريى ناوخۆيى) گرووپى گورگە خۆڵەمێشيە راستەڕەوە توندەكان سەر بەو پارەتبوونە.

هەروەك بوزاى پێى وايە، نابێت كاريگەرى نەتەوەيى و توندڕەويى ئايينش لەبەرچاو نەگرين لە ناو ئەو كەسانەى بە رەگەز تون، چونكە ئەوە دەبێتە هاوكارى رێكخراوەكانى وەك يەكێتى ديموكراسى نێودەوڵەتى ((UID كە گرووپێكى فشارى سە بە پارتى دادوگەشەپێدان و يەكێتى ئيسلاميى توركين (DITIB) توركيا لەم رێگەيەوە بانگخوازەكان لە توركيا بۆ ئەڵمانيا رەوانە دەكات، هەروە گرووپى ميلى گرووش (IGMG) و يەكێتى كۆمەڵەى ديموكراسى نموونەيى توركى  (ADÜTDF) كە وەك گرووپى گورگە خۆڵەمێشييەكان لە ئەڵمانيا لەسەر ئەم كاريگەرييە لێى دەڕوانن.

لۆبيەكانى پارتى دادوگەشەپێدان

دامەزراندنى يەكێتى ديموكراسى نێودەوڵەتى (UID) لە (2004) لە كۆڵۆنيا وەك لۆبيەكى ئاكپارتى توركى ئێستا گەورەترين كۆمەڵەى بەرژەوەندييە  بۆ حكومەتى توركيا، هەڵمەتى چڕ بۆ سياسەتى توركيا دەكات، هەوڵدەدات كاريگەرى لەسەر راى رەوەندى توركى دروست بكات، بەگوێرەى نووسينگەى ناوەندى ئەڵمانيا بۆ پارێزگاريى لە دەستوور (هەواڵگريى ناوخۆيى) ئەو يەكێتييە كە بارەگا سەرەكييەكەى لە كۆڵۆنيايە لە هەموو ئەڵمانيايە (15) لقى هەيە، چەندين بنكەى سەر بەو لقانە لە كۆمەڵە خۆجێيەكان هەيە.

ميلى گوروش كاريگەرى لەسەر رەوەندى توركى لە ئەڵمانيا هەيە

بوزاى باس لەوەش دەكات چالاكييەكانى ئەو رێخكراو و كۆمەڵانە لە هەڵبژاردنەكان بۆ بەرژەوەندى ئاكپارتى هيچ كێشەيەك دروست ناكەن، بەڵكوو ئەوەى كێشەيە هەڵوێستى توندڕەويى ئاينيى و نەتەوەيى و دژە ديموكراسيانەيە كە لەپشت بانگەشەكانيانەوەيە.

نزيكەى مليۆنێك كەس لە باكوورى راين ـ ويستڤاليا ــ دەژين ئەو گردبوونەوە گەورە توانياى رەخساندنى گەورەى هەڵبژاردنيان هەيە، ئەو گربوونەوە لە سياسەتى حكومەتى توركيا بەرانبەر رەوەندى توركى لە دەرەوە جێگەى بايەخە.

بەگوێرەى دەسەڵاتدارانى ئەڵمانيا بەشى سەرەكى ئەو سياسەتە فۆكەس خستنە سەر حاڵەتى گوماناوى ياخود راستەقينەى رەگەزپەرستى و ئيسلامۆڤۆبيا و دوژمانيەتى تورك لە كۆمەڵگەى ئەڵمانيا و حكومەتى ئەو وڵاتەيە، حكومەتى توركيا زۆر جەخت لەسەر پێگە و بايەخى رەوەندى توركي لە ئەڵمانيا دەكاتەوە، لە پێناو گەيشتن بەو كەسانەى كە بەرەگەز توركن ئەو رێكخراوانە ڤيديۆى تايبەت سەبارەت بە حكومەتى توركيا درووست دەكەن و لە تۆڕە كۆمەڵاەتييەكان بڵاوى دەكەنەوە.

سەربازانى ئەردۆغان

ئەگەر سەيرێكى كەناڵەكانى توڕە كۆمەڵايەتييەكانى سەر بە يەكێتى ديموكراسى نێودەوڵەتى بكەين، دەبينين لە گرتە ڤيديۆكان كە لەبەردەم كۆشكى سەرۆكايەتى ئەردۆغان  كۆسكال كۆس قسە بۆ خەڵكێك دەكات كە دەركەوێت لە دەرەوە گەڕاينەوە دەڵێت، "لە ئەوروپا ئاسان نييە لايەنگرى ئاكپارتى و ئەردۆغان بيت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە دەرتانخست كە بە شانازييەوە سەربازى ئەردۆغانن." ئەو وتارە تێكەڵ بوو بە ئەڵاوئەكبەڕ و چەپڵەڕێزان. پاشان ئاماژەى بەوە كرد، ئێوە لە هەردوو گەڕى هەڵبژاردن كارێكى زۆرباشتان كرد. ئێمە داستانى ئەو پاڵەوانيەتيە پێكەوە تۆمار دەكەين. پاشان ئەو كۆمەڵە بە ئاڕاستەى  كۆشكەكەدا رۆيشتن، يەكێك بە دەنگى بەرز دەيگوت، توركەكانى دەرەوە لە پاڵ كێ دەوەستن؟ هەموو بە يەك دەنگ دەيانگووت، "لە پاڵ سەركردەين.؟"

خودى ئەو يەكێتييە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە لە هەڵمەتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردن بە سەركردايەتى ئاكپارتى لە ساڵى رابدوو ئەو يەكێتييە هاوئاهەنگى لەگەڵ ئەنقەرە كردووە بۆ درووستكردنى (750) شانە بۆ پاڵپشتى هەڵبژاردنەكان لە (180) ناوچەى جيهان، هەروەها (15) هەزار كەسيان لەو هەڵمەتە بەكارهێناوە، زياتر لە (30) هەزار خۆبەخشيان كۆركردۆتەوە.

رۆڵى مزگەوتەكان

لەو كاتەوەى رێگە بەو توركانە دراوە كە لە دەرەوە دەژين دەنگ بدەن، مزگەوتەكان بۆتە شوێنى بە كارهێنانيان بۆ چالاكي هەڵبژاردن لەخزمەتى ئاكپارتى، لە هەڵبژاردنەكانى ئەم دواييە رەخنە لە يەكێتى توركى ــ ئيسلامييش گيرا،   كە (DITIB) و ميلى گرووش پێكهاتوون، بەڵام  ئەو رێكخراوە كە گەوترين رێكخراوى ئيسلاميى توركيييە ئەو تۆمەتانەى رەتكردەوە  جەخت لەسەر ئەوە دەكانەوە، كە يەكێتى رێگە بەوە نادەين چالاكى هەڵبژاردن و بانگەشە لە ناوەندەكانى سەر بە رێكخراوەكەمان بكرێت، كاتێكيش هەندێك دەروازەى ناوەند و مزگەوتەكان وەك خاڵى بە يەكگەيشتن بۆ راكێشانى دەنگدەران بۆ سەر سندووقەكانى دەنگدان بەكاردێت، ئەوا يەكێتى هيچ كاريگەرييەكى لەسەر ئەوە نييە. بەڵام يەكێتييەكە هيچ قسەيەكى لەسەر بانگەشەكانى هەندێك ئيمام بۆ ئاكپارتى نەبوو.

پێش هەڵبژاردنەكان هەندێك بانگخواز دەيانگوت، "هێزە بيانييەكان دەيانەوێت توركيا دابەش بكەن، ئێستا كاتى شەڕكردنە لە پێناو ئاين و دەسەڵاتى ئاينى و ئاڵاى توركيا."

رێكخراوە توركييەكان هەزاران خۆبەخشيان كۆكردبۆوە

زۆرينەى مزگەوتە توركييەكانى ئەڵمانيا پێشنوێژيان لە ئەنقەرەوە بۆ رەوانە دەكرێت، ئەوان فەرمانبەرن مووچەكەيان لە سەرۆكايەتى كاروبارى ئاينييەوە (ديانەت) بۆ دێت، كە راستەوخۆ سەر بە ئەردۆغانە، جيم ئۆزدەمير ترسى ئەوەى هەيە نەوەى داهاتووى پێشنوێژەكان نەتەوەيى و توندڕەو بن، هەموو هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەردۆغان هاوپەيمانييەكى فراوانى لەگەڵ نەتەوەيى و ئيسلاميى و دژە سامييەكان كردووە.

ئەو مامۆستايەى زانكۆى كۆڵۆنياى نێودەوڵەتى لەگەڵ وەزيرە تورەكە هاوڕايە هەست بە نيگەرانى دەكات و دەڵێت، "بەتايبەت ئێرە پێويستى بە سياسەتێكى چالاكە بۆ راكێشانى گەنجانى بەرەگەز تورك و بەشداريان لە پێكهاتەى كۆمەڵايەتى، ئەوەشى گرنگە لەو وڵاتە ديموكراسييە  لە رێكخراوە راستەڕەوە تورك و ئيسلامييە توندئاژۆكان و دژە سامييەكان دووريان بخەينەوە,

سەرچاوە: دۆچيە فيلە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین