هێنرى كيسەنجەر باس لە داهاتووی ئەمەریكا و رووسیا دەكات بیروڕا

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

هێنرى كيسەنجەر، پسپۆڕى راوێژكارى جيۆپۆليتيكى لە يادى (100) ساڵەى لەدايكبوونى لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنی باسى لە دواين رووداوەكانى سەر گۆڕەپانى جيهان كرد.

كيسەنجەر لەو ديدارەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كەمێك لە سياسييە هاوچەرخەكان شارەزاييان لە ململانێكان هەيە، ئەوەش كاريگەرى لەسەر پڕۆسەى بڕيارى لە ئيدارەى وڵاتەكان درووست بكات، بەهۆی ئەوەی ئەو سەركردانەی ئەزموونى كارەستاوييان نەديووە هەندێك جار پێيانوايە بەكردەيى بژاردەى زياتريان لەبەردەستە، ئەوەش بۆتە نيشانەيەكى ئەو سەردەمەمان.

كيسەنجەر لە بەشێكی تری دیدارەكەی باسى لە ئەگەرەكانى مانەوەى ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا، هەروەك باسی لە داهاتووى بەريتانيا لەدواى دەرچوونى لە يەكێتى ئەوروپا و رۆڵى ئەڵمانيا كرد، هەروەها تيشكى تری دیدارەكەی خستە سەر هەستى كەسايەتى خۆى كاتێك باسى لە بەشدارى دەستگيركردنى نازييەكان كردووە، كە ئەو كاتە گەنج بووە، هەروەك لە جەنگى ڤێتنام كرد، بەڵام هۆشداريشى دا لە هەڵگيرسانى جەنگى نێوان چين و تايوان.
سەبارەت بە پەيوەندييەكانى ئێستا چينيش، پێى وايە هەڵگريسانى جەنگ ئەگەرێكە، لێدوانەكانى وەزى پێشووى دەرەوەى چين تا ئەو چركەساتە رەشبينترين لێدوانە سەبارەت ئاڵۆزييەكان و ئابوورى پێشەيى و ململانێ لە جيهان.
كيسەنجەر پێى وايە، پێويستە ئاڕاستەى پەيوەندييەكانى ئێستاى پەكين و واشنتن بگۆڕێت، كارى ديپلۆماسى دەست پێ بكاتەوە، كە بڕيارە ئەنتۆنى بلينكين، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا سەردانى چين بكات، ئەو كارەش ئێستا بۆ هەردوو لا جێهڵێدراوە، كە لە لوتكەى ئاڵۆزييەكان پاشەكشەبكەن.

سەبارەت بەو كتێبەى چەند ساڵێك پێش هاتنە سەردەسەڵاتى شى جين بينگ، سەرۆكى ئێستاى چين نووسیبووی، بەهۆى بۆچوونەكانى سەبارەت بە جوگرافى سياسى ئاسيا بە چڕى چاودێرى دەكات، چونكە گەشتە نهێنييەكەى كيسەنجەر بۆ چين لە (1971) بەردى بناغەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات بوو.

دواى ئەو هەموو ساڵە كيسەنجەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەبارەت بە ئەنجامى ئاڵۆزييەكانى نێوان چين و ئەمەريكا يەكلايى نەبۆتەوە، چونكە پێى وايە ئەو دوو وڵاتە دواتر داونوستاندنيان لەسەر پێشنيلرەكانى نەكردووە، بەڵام دەشڵێت هەڵگيرسانى جەنگ لەنێوان ئەو دوو زلهێزە هيچ دەستكەوێتى نابێت، هيچ لايەك ناتوانن سەركەوتوو نابن، تەنيا تێچووێكى زۆرى دەبێت.
خەباتى پۆتين 

ئەگەر جە نگى ئۆكراينا رووسيا ناچار بكات دەستبەردارى هەڕەشەى سەربازيى نەبێت و رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ ئەوروپا قبووڵ نەكات، ئەوا ئەگەرى مانەوەى پۆتين لەسەر كورسى دەسەڵات دوورە، هەروەك پێويستيشە ئۆكراينا وەك وڵاتێكى ديموكرات لەو ململانێيە دەرچێت، باشتر وايە رووسيا خۆى لە دارووخان بپارێزێت، چونكە دەيەوێت هەست بەوە بكات ئەگەر كۆتايى بەو جەنگە بهێنێت رێككەوتنەكانى لەگەڵ ئەوروپا شايستەى جێبەجێ كردنە. 
رۆڵى ئەڵمانيا
ناوەندى قوورسايى سياسى لە ئەوروپا بەرەو ئەڵمانيا دەچێت، ئەوەشى وايكردووە بەرلين رووبەڕووى ئاڵنگەرييەكى نوێ ببێتەوە، كە بريتييە لە چۆنييەتى ئەو هێزە لەو دۆخەى ئێستا پێكچوونێك لەگەڵ كۆتايى سەدەى (19) هەيە، كاتێك ئۆتۆفۆن بمسارك، راوێژكارى يەكەمى ئەڵمانيا پاشگەزبۆوە، ئەڵمانياى خستە دوو ريانێك، ئەو كارەساتەش بووە هۆى دوو جەنگى جيهانى، لەدواى چەند دەيەيەك ئەڵمانيا دانى بەو گۆڕانكارييە تايبەتە كرد، كە پێويست بوو ئەو وڵاتە نموونەيەك بێت بۆ هاوسەنگى و دانايى لە بەديهێنانى هاوسەنگى بەرژەوەندييەكانى نێوان هەموو وڵاتان.

داهاتووى بەريتانيا

دواى دەرچوونى بەريتانيا لە يەكێتى ئەوروپا ئێستا پەيوەندي لەگەڵ ئەمەريكا لەفەڕەنسا باشترە، كە فەرەنسا تا ئێستا ئەندامە لە يەكێتى ئەورووپا. 

يەكێتى ئەوروپا ئاڕاستەكەىى هەرچى بێت پەيوەستە بە كامڵكردنى، چونكە پێويستى بە ئەمەريكا هەيە، ئەگەر سەيرى مێژووى درێژى بەريتانيا بكەين بە تايبەت لەگەڵ ئەمەريكا دەرفەتێكى گەورەى لەبەردەستە بۆ ئەوەى رۆڵ لەگەڵ ئەمەريكا ببينێت.

بووژانەوەى هندستان

كيسەنجەر پێى وايە، بێلايەنى هندستان لە جەنگى سارد مايەى ناڕەزايى بوو، بەڵام سياسەتەكانى ئێستاى بە سياسەتێكى ئامانجدار وەسف كرد، كە بەرژەوەندى زۆرى لەگەڵ ئەمەريكا هەيە، هەروەك گوتيشى، "هندستان هێزێكى گەورەيە لە ساڵانى داهاتوو هاوشێوەى چين گەشە دەكات."
دابەشبوونى ئەمەريكا

لەو ديدارە كيسەنجەر تيشكى خستە سەر گۆڕەپانى سياسى ئەمەریكا، كە بەر لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو تووشی جەمسەرگیری بووە، ئەوەش مەترسيەكى راستەقينە بۆ سەر ئەمەریكا كە لە حاڵەتی گۆشەگیری دایە، بەهۆی ئەوەی تەنیا بابەخ بە كاروباری ناوخۆیی دەدات.
كاتێكيش پرسيارى سەبارەت بە ئاڕاستەی سياسەتى دەرەوەى ئيدارەى جۆ بايدنى لێ كرا، گوتى، "لەو بڕوايەدام ئەو ئيدارەيە دەيەوێت كارى جددى بكات، بەڵام ترسى ئەوەى هەيە تووشى هێرشى ناوخۆيى بێتەوە."
پاشەكشە لە ڤێتنام
سەبارەت بە جەنگى ڤێتنام، كيسەنجەر روونى كردەوە، "ئەمەريكا هەموو هەوڵێكى خۆى خستەگەڕ، ئەگەر رووداوى وۆتەرگيت و ناڕەزايى ناو كۆنگرێس نەبوايە، ئەمەريكا دەچووە ڤێتان، ئەگەريش هەبوو چارەسەرى سياسيى و حكومەتى باشوورى ڤێتنام بەردەوام بوايە، تەنانەت كردنەوەى لاپەڕەيەكى نوێ لەگەڵ كۆمارى چين واى دەكرد بەرەنگارى فشارە دەرەكييەكان ببێتەوە."

سەرچاوە: عەربی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین