راوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی ئێران: ئیسرائیل دزەی كردە ناو وڵاتەكەمان
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (17/ ئاب/ 2025) ماڵپەڕی (میدل ئیس نیوز) بڵاوی كردەوە، عەلی لاریجانی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە ئێمە خاڵی لاوازمان هەیە، پرسی دزەكردنی ئیسرائیلیش بۆ ناو ئێران بابەتێكی زۆر جدییە پێویستە رووبەڕووی بینەوە.
لاریجانی دەشڵێت، هەندێك شوێنی زۆر لاوازمان هەیە، بەڵام هەندێك شوێنی بەهێزیشمان هەیە، كە بووە هۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڵێت، رۆژەكانی كۆتایی جەنگ بۆ ئێمە و بنیامین ناتەنیاهۆدۆزەخێك بوو، بەڵام پێویست ناكات ئەوە تووشی لەخۆبایبوونمان بكات، چونكە دوژمن لێكۆڵینەوە لە خاڵی بەهێزمان دەكات، شێوازی نوێ دەدۆزیتەوە، پێویستە ئێمەش لە هێرشە سەربازییەكانمان كار لەسەر یەك رێگە نەكەین.
سەبارەت بە ئەمەریكاش لاریجانی دەڵێت، شێوازی ئەمەریكا و ئیسرائیل بونیادانی ئاشتییە لە رێگەی هێز، كە بە واتای یا خۆرادەستكردن، یاخود جەنگ، كە ئەوەش واتا ئاڵۆزكردنی ئەو ناوچەیە.
لە (13/حوزەیران/2025) ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریكا ماوەی (12) رۆژ هێرشی كردە سەر پێگە سەربازیی و وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی سەربازیی و زانای ئەتۆمی كردە ئامانج، لە بەرانبەردا ئێران بە مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرپەرچی ئیسرائیلی دایەوە.
لە (22)ی مانگ ئەمەریكا هێرشی كردە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران و كۆتایی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانی راگەیاند، پاشانیش لە (24)ی حوزەیران تاران تەلئەبیب لەسەر داوای ئەمەریكا هێرشەكانیان راگرت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment