جەمال کۆچەر: هەندێك لایەن دەیانەوێ کێشە بۆ بودجە دروستبکەن

سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت

ئەمرۆ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بریاری داوە لە دادگای فیدراڵی تانه‌ لە بودجەی گشتی عێراقی ٢٠٢١ بدات، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری کورد سەرنجی خۆی لەسەر ئەو هەوڵە دا گووتی "هەندێك لایەن دەیانەوێت کێشە بۆ بودجەکە دروستبکەن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى نیسان ئەحمەد کینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە بەنیازن لە دادگای فیدراڵی تانه‌ لە شەش ماددەی یاساى بودجە گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021  بدەن.

ئەم پەرلەمانتارە ماددەکانی ئاشکرا نەکردووە تەنیا دووپاتی لەسەر ئەوە کردۆتەوە لەگەڵ دانانی دادگای فیدراڵی تانه‌کانیان تۆمار دەکەن.

سەبارەت بەوەی کاریگەری ئەم تانەیە لەسەر بودجە چی دەبێت و کامە ماددەن کە ئەم لایەنە تانه‌یان له‌سه‌ر ده‌دات، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری کورد و ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق بۆ نوچەنێت گووتی، " ئێمە نازانین کارێکی باشە یاخود نا چونکە ئێمە نازانین ئەو شەش ماددەیە چین و چ کاریگەریەك دروست دەبێت".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا له‌وانه‌یه‌ هۆكارى تانه‌دانه‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ بێت هه‌ندێك لایه‌ن بیانه‌وێ كێشه‌ بۆ بودجه‌ دروست بكه‌ن، جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، " هۆکاری تانه‌کەش رەنگە بگەڕێتەوە بۆ ناڕازیبوونی هەندێك لایەن، ئەوان لەو لایەنەن کە حەزیان نەدەکرد بودجە پەسەند بکرێت، ئیتر رەنگە دووبارە حەز بکەن کێشە دروستبکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین