وه‌زيرى ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ريكاو توركیا له له‌نده‌ن كۆده‌بنه‌وه
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
جيهان چاوى خستۆته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ى كه ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر سويد ده‌ينێت، ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵى زياتر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى بكات له ئه‌ندام بوونى سويد له ناتۆ هه‌ربه‌وهۆيه‌ش رۆژنامه‌ى ئه‌ل مۆنيته‌ر بڵاويكردۆته‌وه برياره بلينكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ هاكان فيدان كۆببنه‌وه.
له‌دواى ئه‌وه‌ى سويد و فينله‌ندا بريارياندا ببنه ئه‌ندام له‌ناتۆ له‌به‌رامبه‌ردا توركيا رێگربوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى سويد فينله‌ندا هه‌موو داواكارييه‌كانى توركياى بۆ بوون به‌ئه‌ندام له ناتۆ جێبه‌جێ كرد .
هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه فشار له‌سه‌ر توركيا له‌لايه‌ن وڵاتانى رۆژئاواوه زيادكراوه، هه‌ر به‌و هۆيه‌ش سويد ده‌ستي كردووه به گۆرینى هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر بەو رێكخراوانەی لە وڵاته‌كه‌ى به‌تايبه‌ت په‌كه‌كه.
سويد له یەكی حوزه‌يران ياساى سزاى زيندانى بۆ لايه‌نگرانى ئەو ڕێكخراوانەى خراینە تيرۆ به‌سه‌ند كردوو، ياساكه چۆته بوارى جێبه‌جێكردن و له ياساكه هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى پشتيوانى و به‌هێزكرنى چالاكييه‌كانى هه‌ر رێكخراوێك بكات لە لیستی تيرۆر دابێنت، ده‌توانرێت سزاى چوار ساڵ زيندانى به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت و سويد راشيگه‌ياندووه هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌يه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه و ئيدانه‌ى هه‌موو رێكخراوێكى تيرۆرستى ده‌كه‌ين له وڵاته‌كه‌مان.
به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى سويد ياساكه جێبه‌جێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ى بتوانێت توركيا رازي بكات بۆ ئه‌ندام بوونى له ناتۆ‌و له‌لايه‌كى ترەوە ئه‌مه‌ريكا به چڕى ده‌ستى به هه‌نگاوێكى سه‌رنجڕاكێش كردووه.
ماڵپەڕی ئه‌ل مۆنيته‌ر بڵاویكرده‌وه بڕياره وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له له‌نده‌نى پايته‌ختى پەریتانیا له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆببێته‌وه، هه‌ر به‌پێى زانيارييه‌كانى ئه‌م رۆژنامه‌يه، كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ى كۆنفرانس له‌نده‌ن كه برياره له (21 تا 31)ى حوزه‌يران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رچاوه ديپلۆماسيه‌كان كه ناويان له رۆژنامه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه رايانگه‌ياندووه، كه بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بريتييه له ئەندامبوونی سويد لە هاوپه‌يمانى ناتۆ.
ئه‌و رۆژنامه‌يه سه‌باره‌ت به فشاره‌كانى ئه‌مه‌ريكا نووسيويه‌تى، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ى ناتۆ له ڤيلنيوسى پايته‌ختى ليتوانيا كه برياره له (11 و 12)ى ته‌مووز به‌رێوه‌بچێت توركيا ئه‌ندامبوونى سويد په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياندووه، سويد داواكارييه‌كانى ئەنقەرەی جێبه‌جێ نه‌كردووه و نيگه‌رانييه ئه‌منییەكانی توركيا به‌رده‌وامه به‌تايبه‌ت سويد ڕه‌تيده‌كاته‌وه كه ژماره‌يه‌كى زۆر له هاووڵاتيانى تورك له وڵاته‌كه‌ى راده‌ستى ئه‌نقه‌ره بكاته‌وه چونكه توركيا به تيرۆرست ناويان ده‌بات.
سەرچاوە: ماڵپه‌رى سى ئێن ئێن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment