توركيا ده‌يه‌وێت  له‌ ئيمارات و سعوديه‌ وه‌به‌رهێنان بكات تورکیە

نوچەنێت

شه‌وى رابردوو محه‌مه‌د شيمشه‌ك، وه‌زيرى دارايى توركيا و جه‌وده‌ت بڵماز، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌ سه‌ردانێكى له‌ناكاو چوونه‌ ئيمارات، ئاژانسى ڕۆيته‌رزیش ئاشكرای دەكات، توركيا ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ ئيمارات و سعوديه‌ له‌كه‌رتى به‌رگريى  و وزه‌ وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (22/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌،  شه‌وی رابردوو هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زيرى دارايى توركيا و جێگرى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌ردانى ئيماراتيان كردووه‌، ئاژانسى رۆيته‌رزیش ئاشكرای دەكات، له‌ ماوه‌ى داهاتوو پێشبينى وڵاتانی كەنداو پاره‌يه‌كى بۆ وەبەهێنا رووانەی توركیا بكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، ئەو رێككەوتانە له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌ندێك رێككه‌وتن ئه‌نجامدراوه‌ كە سعوديه‌ و ئيمارات ڕاسته‌وخۆ له‌ توركيا وه‌به‌رهێنان بكەن. 

تيم ئاش، له‌ كۆمپانياى بلوبه‌ى ئه‌سێت مه‌نجه‌مه‌نێت به‌و ئاژانسه‌كەى راگه‌ياندووه‌، وڵاتانى كه‌نداو ده‌يانه‌وێت توركيا بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر سياسه‌تى ئۆرتۆدۆكسه‌كان چونكه‌ به‌هۆى هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت‌ له‌ توركيا كه‌ وڵاتانى كه‌نداو زۆر حه‌زده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان له‌م وڵاته‌بكه‌ن به‌هۆى سامانى زۆر، به‌ڵام پێموايه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بێت زۆر به‌ ژيرانه‌ ئه‌نجامى بده‌ن. 

توركيا چاوه‌رێيه‌ له‌ رێگه‌ى وه‌زيرى دارايى و جێگرى سه‌رۆكه‌كه‌ى گۆرانكارى له‌ سياسه‌تى ئابوورى ئه‌نجام بدرێت، هه‌فته‌ى ڕابردوو ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، كه‌ هه‌مان بۆچوونى هه‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕێژه‌ى سوو به‌ هه‌نگاوه‌كانى شيمشه‌كيش رازييه‌ كه‌ ئه‌نجامى ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین