ئه‌كپارتى روودانى خۆپيشاندانى هاوشێوه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ توركيا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

عومه‌ر چه‌ليك، گوته‌بێژى ئه‌كپارتى سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى روودانى خۆپيشاندان له‌توركيا رايگه‌ياند، "له‌ كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ دروستكردنى پشێوى، به‌ڵام ميلله‌ته‌كه‌مان به‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامى پێويستيان دانه‌وه‌."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (دووى/ته‌ممووز/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌ گوته‌بێژى ئه‌كپارتى له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى لە تويتەر باس له‌ خۆپيشاندانه‌كانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و دەڵێت، “زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نوسان و شرۆڤه‌كاران ده‌يانه‌وێت چه‌واشه‌كارى له‌نێو ميلله‌ته‌كه‌مان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى گوێ بده‌نه‌ ئه‌و جياوازييه‌ گه‌وره‌ييه‌ى له‌ نێوان سياسه‌تى توركيا و فه‌ره‌نساهه‌يه‌."  

گوتەبێژى ئاكپارتى رەخنە لە فەرەنسا دەگرێت ئاماژە بەوە دەكات، فه‌ره‌نسا تاوه‌كو ئێستا نه‌يتوانيوه‌ خۆپيشانده‌رانى ئه‌و جوگرافيايه‌ له‌ باوه‌ش بگرێت و سياسه‌ته‌ كۆلۆنياليزمه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بۆته‌ ڕێگايه‌ك  له‌زۆر وڵاته‌ وێرانكارى لێكه‌وته‌وه‌.

بەهۆى هەبوونى ژمارەيەكى زۆرى پەنابەرى سوورى چەند راگەياندێك بڵاويان كردەوە گرژى و ئاڵۆزى لە توركيا درووست بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین