جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌ى وه‌زيرى دارايى توركيا به‌ چوار زمان توره‌بوونى پارته‌كانى توركياى لێكه‌وته‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

محه‌ممه‌د شيمشه‌ك، وه‌زيرى دارايى توركيا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ په‌يامێكى پيرۆزبايى به‌ زمانه‌كانى توركى و كوردى و عه‌ره‌بى و ئينگليزى بڵاوكرده‌وه‌، هه‌ريه‌ك له‌ زه‌فەر پارت و ئى پارت ناسيۆناليسته‌كانى توركيا ره‌خنه‌يان له‌ پيرۆزباى شيمشه‌ك گرت.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (دووى/ته‌ممووز/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى دارايى توركيا يه‌كێكه‌ له‌ وه‌زيره‌ تايبه‌ته‌كانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى ئه‌ردۆغانە له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له‌ تويته‌ر له‌ رۆژى جه‌ژن په‌يامى پيرۆزباى به‌هه‌ريه‌ك له‌ زمانه‌كانى توركى و ئينگليزى و عه‌ره‌بى و كوردى بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌و په‌يامه‌ى وه‌زيرى دارايى له‌لايه‌ن هاووڵاتيانه‌وه‌ پێشوازييه‌كى زۆرى لێكرا، به‌ڵام نارەزایی ناسيۆناليسته‌كانى توركياش زۆر به‌زه‌قى دياركه‌وت، له‌سۆشيال ميديا كاردانه‌وه‌كان بۆ دووبه‌ش دابه‌ش بوون.

سێڤدا گوڵ تونسێر، جێگرى سه‌رۆكى زەفەر پات ره‌خنه‌ى له‌ په‌يامه‌كه‌ى شيمشه‌ك گرت و رايگه‌ياندووه‌، "زمانى ده‌وڵه‌تى ئێمه‌ توركييه‌، ئه‌و په‌يامه‌ په‌يامى پشتگيرى نييه‌ له‌كاتێكدا هيچ ده‌وڵه‌تێكى كوردى بوونى نييه‌، ئايا زمانى عه‌ره‌بى له‌ كوێوه‌ هاتووه‌ ئيمه‌ هه‌رگيز رێگه‌ناده‌ين  پێكهاته‌ى ديمۆگرافى تێكبچێت." 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و په‌يامه‌ ئايتون چراى، جێگرى پێشووى ئى پارت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئه‌كپارتى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵو، به‌ پشتيوانى په‌كه‌كه‌ ناوى ده‌بات، ئه‌ى ئه‌گه‌ر په‌يامێكى جه‌ژنانه‌ى به‌ كوردى بڵاوبكردایەوە ئه‌و كات چ تۆمه‌تێكتان بۆ هەڵده‌به‌ست، به‌ڵام كێشه‌كه‌ لێره‌يه‌ ئه‌كپارتى ده‌توانێت نامه‌ى ئيمراڵى عه‌بدوڵڵه‌ ئۆجه‌لان بخوێنته‌وه‌ و ده‌توانێت له‌ ئۆسڵۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌ بۆ ئەوان رێگه‌ پێدراوه‌ لەگەڵ هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر ده‌ستور دانوستاندن بكات، به‌ڵام بۆ جه‌هه‌په‌ ناگونجێت ته‌نانه‌ت سڵام له‌ حزبێكى شه‌رعى ياسايش بكات ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌ن، ئايا لێره‌دا ئه‌م په‌يامه‌ سووكايه‌تى نييه‌ به‌ كورد؟" 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین