عێراق له‌ نیازى بایدن ده‌ترسێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆده‌بنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیانه‌ ده‌ستنیشان كه‌ن كه‌ له‌ گفتوگۆى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌رى ده‌دوێن و جیا له‌مه‌یش نیگه‌رانى عێراق له‌ به‌رانبه‌ر نیازى جۆ بایدن ئاشكرا ده‌كه‌ن.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ عێراق ئاشكرایان كردووه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى نیسان به‌رپرسانى عێراق كۆببنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن كه‌ له‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تاوتوێى ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باسى له‌وه‌ كردووه‌، عێراق داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتاییهێنان به‌ رۆلى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك لایه‌ن خوازیارن، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تى عێراق ترسى له‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌لیقه‌ى حكومه‌تى بایدن زۆر په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ بابه‌تى پاڵپشتى سه‌ربازى بۆ حكومه‌تى عێراق، له‌وانه‌یه‌ پاڵپشتییه‌كانى كه‌م بكاته‌وه‌".

به‌ دروستى واده‌ى گفتوگۆى ستراتیژى دیار نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى عێراق و  ئه‌مریكا پێشتر دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌م مانگه‌دا "نیسان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ رێى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ده‌بێت و سێ كاتژمێر ده‌خایه‌نێ و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ و به‌رگرى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكى تر به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین