هێرشى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراق ئاشكراى كردووه‌، ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین كراون و هیچ زیانێكى گیانى و ماددیان نه‌بووه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى نیسان دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د كراون، له‌ نزیكى په‌رژینى بنكه‌كه‌ كه‌وتوو‌نه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ، "مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكى ماددى و گیانیان نه‌بووه‌".

تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى ئه‌منى به‌ فه‌رمى لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ نه‌داوه‌ و هیچ گرووپێكیش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ئه‌م هێرشه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق به‌ نیازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ست به‌ گفتوگۆى ستراتیژى بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بۆ میدیاكانیان ئاشكرایان كردووه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منى كۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌و دۆسیانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ریان بدوێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین