ئيدارەى ئەمەريكا لە كۆنگرس نيگەرانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆى ناڕەزاييەكانى رۆبەرت مينينديز، سەرۆكى ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوە لە كۆنگرێسى ئەمەريكا ئيدارەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا بەهۆى بەربەستەكانى بەربەستانە نيگەران، وەزارەتى دەرەوەش گفتوگۆكانى لەگەڵ رۆبەرت دەست پێكردووە.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا گفتوگۆكانى لەگەڵ  كۆنگرێسمان رۆبەڕت مينينديز، سەرۆكى ليژينەى پەيوەندييەكانى دەرەوە دەست پێكردووە بۆ ئەوەى پێدانى فڕۆكەى ئێف (16) بە توركيا تێكەڵ پرسى وەرگرتنى سويد لە ناتۆ تێكەڵ نەكرێت.

سێشەممە (چوارى/ تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ئيدارەى ئەمەريكا ئامادەيە بە بڕى (20) مليار دۆلار فڕۆكە بدات بە توركيا، بەڵام ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوە بۆچوونێكى تايبەتى لە سەر ئەو پرسە هەيە.

چەند سەرچاوەيەك بڵاوى كردۆتەوە سێ بەرپرسى باڵاى ئيدارەى بايدن دەيانەوێت لەوە دڵنيابن كە مينيديز  دەسەڵاتێكى لە بوارى بازرگانى چەك هەيە رێگريان لێ ناكات، ئەگەر ئيدارەى بايدن بەر لە رەزامەندى توركيا لەسەر وەرگرتنى سويد واژۆ بكات.

تا ئێستا توركيا رازى نييە سويد لە ناتۆ وەربگيرێت، داوا دەكات ستۆكهۆڵم مەرجەكانى جێبەجێ بكات. 

سەبارەت بە نارەزايى مينينديز بەرانبەر فرۆشتنى فڕۆكەى نوێ بە ئەمەريكا بەهۆى ناكۆكييەكانى نێوان يۆنان و توركيايە، كە چەند جارێك توركيا ئاسمانى ئەو وڵاتەى پێشێل كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین