نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كردووه‌، شه‌وى رابردوو به‌ هه‌ڵه‌ هه‌وڵى كوشتنى زه‌ید مه‌كسوسى جێگرى به‌رێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق دراوه‌، له‌ برى شێخى هۆزێك كه‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا كراوه‌ته‌ ئامانج.


دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌وڵى كوشتنى زه‌ید مه‌كسوسى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى نیسان ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئاشكراى كردووه‌ هێرشه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، شه‌وى رابردوو كاتێك ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌ دیاله‌وه‌ بۆ به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، له‌ رێگا سێ ئۆتۆمبیل كه‌ چه‌كداریان تێدا بووه‌ ته‌قه‌یان له‌ كاروانه‌كه‌ى كردووه‌ و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و هێرشه‌ له‌ دژى شێخى هۆزێك ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ دوژمنكاریى كۆنى له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كان هه‌یه‌ و به‌رپرسه‌كه‌ى هه‌واڵگریى ئامانج نییه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ عه‌مید روكن زه‌ید مه‌كسوسى و پاسه‌وانه‌كانى زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌ و سێ كه‌سیش له‌ هێرشبه‌ره‌كان گیراون.

 

سه‌رچاوه‌ : كه‌ناڵى حوڕه‌ 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین