چارەنووسى رێككەوتنى توركيا و سويد دەكەوێتە مەترسى
ئیسماعیل تەها: تایبەت بە نوچەنێت
لەدواى واژۆكردنى ئەو یاداشتە، حكومەتى سويد ليستێكى ئامادەكرد، ناوى (10) كەسى ئەندامانى پارتى كرێكارانى كوردستانى تێدا بوو، بۆ ئەوەى ڕادەستى توركياى بكاتەوە.
حكومەتى سويد ترسى لە پاشگەزبوونەوەى توركيا هەيە
لە لايەكى ترەوەى دواى ئەوەى وەزارەتى دادى توركيا داواى لە وەزارەتى دادى سويد كرد يەڵماز ئايتان، ئەندامى باڵاى بزووتنەوەى خزمەتى سەر بە فەتحوڵڵا گولەنى ڕادەست بكاتەوە، دادگاى باڵاى سويدى رێكارى رادەستكردنى ئەو داواكراوەى راگرت.
كاريگەریى كاردانەوە ناوخۆييەكانى سويد
دواى واژۆكردنى ياداشتى لێكتێگەيشتن، لەسەر ئاستى ناوخۆى سويد كاردانەوەى زۆرى لێكەوتەوە، بەتايبەت وەك جەنگيز چاندر، نووسەرى تورك دەڵێت، "ئەو رێككەوتنە هەموو ئەو خاڵانە چارەسەر دەكات كە توركيا بەرانبەر سويد و فينلەندا بۆ وەرگرتنيان لە ناتۆ هەيە، هەروەها ئەو خاڵە كرۆكى ئەو پەيمانەيە كە بەڕوونى بەلاى خواستى توركياوەيە."
لە لايەكى ترەوە ئەبرين زەمان، نووسەرى ديارى تورك رايگەياند، دەمێنێتەوە بزانين ئايا ناوەندەكانى ئەو وڵاتە لەسەر پرسى تيرۆر لەگەڵ توركيا رێككەوتوون، چونكە لە ئێستاوە ناكۆكييەكى روون لە نێوان پارتە چەپەكانى سويد هەيە."
لەسەر ئەو پرسە ئامينە كاكە باوە پەرلەمانتارى سويدى بەڕەچەڵەك كورد داواى كرد متمانە لەو حكومەتەى ئێستا سويد وەربگيرێتەوە، چونكە كوردەكانى فرۆشتووە. هەندێك لە لايەنە سياسييەكانى سويد ئەو رێككەوتنەييان بە رۆژێكى ڕەش لە مێژووى سياسى وڵاتەكەيان ناوبرد.
پاشگەزبوونەوەى سويد
لێرەوە حكومەتى سويدى لەو بەڵێنانەى بە توركياى دابوو دەستى بە پاشەشكردن كرد. پێشتريش حكومەتى سويد ترسى لە گۆڕينى هەڵويستى توركيا هەبوو، ڕۆژى شهممه (16/تهمموز/2022) ئانا ليند، وەزیری دەرەوەی سوید رايگهياند، "هيوادارم توركيا بتوانێت پێش هاتنى سهرى ساڵ رێگهبدات سويد ببێته ئهندام له ناتۆ، بهڵام تا ئێستا دڵنيا نین." ئەو لێدوانەى وەزيرى دەرەوى سويد دواى ئەوە بوو وەزارەتى دادى وڵاتەكەى رەتيكردەوە داواكراوەكان رادەستى توركيا بكاتەوە.
هەڵوێستى توركيا
لە دواى ئەو لێدوانانەى حكومەتى سويد، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەر لەنوێ هەڕەشەى لەو دوو وڵاتە كرد، كە دەبێتەوە بەربەست لەبەردەم وەرگرتنيان لە ناتۆ.
دوێنێ دووشەممە ئەردۆغان لە كۆبوونەوەى حكومەتەكەى رايگەياند، "ئێمە هەڵوێستێكى روونمان بەرانبەر بەردەوامى فراوانكردنى ناتۆ گرتۆتەبەر، دەمەوێت جارێكى تريش ئەوە بيربخەينەوە، ئەگەر ئەو دوو وڵاتانە رێكارى پێويستە بۆ جێبەجێكردنى مەرجەكانمان نەگرنەبەر، ئەو پڕۆسەيە سڕ دەكەين." سەرۆكى توركيا ئاماژەى بەوەى كرد، ئەوەى تێبينيمان كردووە، سويد بەشێوەيەكى باش پابەند نييە بەو پرسە.
لە كۆبوونەوەى لووتكەى وڵاتانى ناتۆ ئەردۆغان داواى ئەو دوو وڵاتە كرد رۆڵى خۆيان لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر ببين، هەردوو وڵاتى تۆمەتباركرد، كە بووينە پانگەيەكى ئارام بۆ چالاكيەكانى چالاكوانە كوردەكان لە دژى توركيا.
ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان وادەكات جارێكى تر بەربەست بۆ ئەو دوو وڵاتە دروست بێت، بەتايبەت توركيا دەتوانێت ئەوە بكات پاساو، كە سويد وەك پێويست پابەندى ئەو ياداشتە نەبووە كە واژۆى لەسەر كردووە.
ئەمەريكا هەوڵدەدات سويد و توركيا بگەنە رێككەوتن
ئەمەريكا دەتوانێت چى بكات؟
ئەمەريكا كە وڵاتێكى سەرەكى ئەو رێكخراوەيە، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە لەسەر هێڵ بووە، بۆ ئەوەى بتوانن بگەنە رێككەوتنێكى هاوبەش، سەبارەت بەو ناكۆكيەكى ئێستاى توركيا و سويد نێد برايس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەنقەرە لە لووتكەى مەدريد گڵۆپى سەوزى بۆ فينلەندا و سويد و هەڵكرد بۆ ئەوەى لە ناتۆ وەربگيرێن، لێكتێگەيشتنى سێقۆڵيان بۆ دەستپێكردنى ئەو پرسە واژۆكرد."
دەربارەى بە هەڵوێستى ئێستاى توركياش برايس رايگەياند، "واشنتن لەگەڵ هەر سێ وڵات بەردەوام دەبێت لەكاركردن بۆ ئەوەى ئەو پڕۆسەيە بەگوێرەى توانا خێرا و كارا بێت، لەگەڵ ئەوەش وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە پێويستى بە رەزامەندى پەرلەمانى هەر سێ وڵات هەيە."
ئاشكرايە حكومەتى توركيا ناتوانێت فشار لە هيچ لايەك بكات، بۆيە ئەوەى دەمێنێتەوە هەڵوێستى سويد و توركيايە، كە تا چەند ئەو دوو وڵاتە سازش بۆ يەكترى دەكەن، كە بۆ هەردوو وڵات سازشكردن لەسەر داواكانيان سەختە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment