نوێنەری ئەمەریکا لە سووریا: بەم نزیکانە ترەمپ سووریا لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

تۆماس باراک باڵیۆزئەمەریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی لە سووریا ڕایگەیاند، "بەم نزیکانە سەرۆکی ئەمەریکا سووریا لە لیستی تیرۆر لادەبات کە پێشووتر پاڵپشتی تیرۆر دەکەن."

ئەمڕۆ هەینی (30/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دوێنێ نوێنەری تایبەتی سووریا بەشدار لە ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەمەریکا لە شوێنی باڵیۆزی ئەمەریکا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد بە بەشداری وەزیری دەرەوەی سووریا.

باراک لە لێدوانێکیدا بە کەناڵی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاند، کە بەم نزیکانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سووریا لە لیستی ئەو وڵاتە دەردەهێنێت کە پێشووتر پاڵپشتی تیرۆریان کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "بوونی ئەمەریکا لە سووریا تەنیا بۆ نەهێشتنی داعش و هەڕەشەکانییەتی، هەروەها ئامانجی سەرۆکی ئەمەریکا بەهێزکردنی حکومەتی نوێی سووریایە و لەئێستادا واشنتۆن بە جددی هانی بازرگانان دەدات بۆ نەهێشتنی کاریگەرییە نەرێنیەکانی سزاکانی سەر سووریا."

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمەریکا بەهۆی هۆکاری ئەمنی چالاکییە دیپلۆماسییەكانی لە ساڵی (2012) لە سووریا ڕاگرت و هەروەها باڵیۆزخانەکەشی لەو وڵاتە داخست.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین