كرملين: وادەى سەردانى سەرۆكى رووسيا بۆ توركيا ديار نييە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ديمترى بيكۆڤ، گوتەبێژى كۆشكى كرملين رايگەياند، تا ئێستا وادەى سەردانى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا بۆ توركيا ديار نييە.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تەمووز/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە دوێنى رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، لە مانگى داهاتوو سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا دەكات. 

سەبارەت بەو لێدوانە، گوتەبێژى كۆشكى كرملين سەبارەت رايگەياند، چاوەڕوان ناكرێت پۆتين لە مانگى داهاتوو سەردانى ئەنقەرە بكات، چونكە هيچ وادەيەك بۆ كۆبوونەوەى سەرۆكى هەردوو وڵات ديارى نەكراوە. 

پێشتريش رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند بوو، كە چاوەڕوان دەكرێت لە مانگى ئاب سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا بكات، هەروەك باسى لەوەش كرد، كە بە تەلەفۆن گفتوگۆ لەگەڵ پۆتين دەكات، لە كۆبوونەوەى مانگى داهاتووش باس لە ئاڵوگۆڕى ديلەكانى نێوان مۆسكۆ و ئۆكراينا و درێژكردنەوەى رێككەوتنى دانەوێڵە بۆ سێ مانگ، نەك بۆ مانگێك و دوو مانگ دەكەين.

لەدواى جەنگى هێرشى رووسيا بۆ سەر كۆراينا توركيا تا ئێستا پارێزگارى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا كردووە، ئەو سەردانەش بە يەكەم سەردانى سەرۆكى رووسيا بۆ توركيا دادەندرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین