سەرۆكى ئۆكراينا كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەردۆغان بە گرنگ وەسف دەكات تورکیە

نوچەنێت

ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكەى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، باسمان لە چەند دۆسييەكى زۆر گرنگ كرد.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە سەرۆكى ئۆكراينا سەبارەت بە كۆبوونەكەى دوێنێ هەينى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان لە لاپەڕەى فەرمى خۆى بڵاوى كردەوە، لەو كۆبوونەوە باسمان لە دۆسيەى ئەمنى و درێژكردنەوەى رەوانەكردنى دانەوێڵە كرد.

زيلنيسكى لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، كۆبوونەوە كۆبوونەوەيەكى زۆر گرنگ بوو، تێيدا باسمان لە دۆسيەى ئاسايشى دەرياى رەش و ئەوروپا بە شێوەيەكى گشتى كرد.

سەرۆكى ئۆكراينى سوپاى سەرۆك كۆمارى توركياى بەرانبەر پاڵپشتى لە يەكپارچەيى خاكى توركيا و پڕۆسەى ئاشتى و پارێزگارى لە ئۆكراينا و گەل و بەرژەوەندييەكانى.

لە لايەكى ترەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، ئۆكراينا وڵاتێكە شايستەى ئەوە ببێت بە ئەندام لە هاوپەيمانى ناتۆ.

ئەو لێدوانەى ئەردۆغان لە كاتێكدايە ئەمەريكا هۆشدارى لە ئەندامبوونى كيێڤ لە ناتۆ دەدات، جەختيشى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە لەدواى لوتكەى چەند رۆژى داهاتوو ئۆكراينا نابێت بە ئەندام لە ناتۆ.

دوێنێ هەينى سەرۆكى ئۆكراينا بۆ يەكەمجار لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر وەڵاتەكەى سەردانى توركياى كرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین