ئێران و ئيسرائيل دەستيان بە دانوستاندن كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چەند سەرچاوەيەكى عێراقى لەوە دەكەن رفاندنى ئەلیزابیس تسروكۆڤ، ژنە لێكۆڵەرى بە رەگەز ئيسرائيلى بۆ ئەوەيە ئيسرائيل یوسف شەهبازی، هاووڵاتى ئێرانى ئازاد بكا، چەند سەر سەرچاوەيەكيش باس لەوە دەكەن، بە نێوەندگيرى وڵاتى سێيەم تاران و تەلئەبيب دەستيان بە دانوستاندن كردووە.

 ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (شەرقوئەوسەت) بڵاويكردەوە چەند سەرچاوەيەك لە حەشدى شەعبى و ئاسايشى نيشتيمانى و ئەندامانى پەرلمان باس لەوە دەكەن، ئامانج لە رفاندنى ئەو هاووڵاتيە بە رەگەز ئيسرائيلييە، فشار خستنە سەر تەلئەبيبە، كە لە مانگى رابردوو يوسف شەهبازى لەناو ئێران رفراند.
سەبارەت بە شوێنى ئەو لێكۆڵەرە سەرچاوەكان دژ بەيەكەن، هەندێك ئاماژە بەوە دەكەن، تا ئێستا لاى كەتيبەكانى حزبوڵايە، بەشێكى تر لە سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، لەسەر داراوى تاران گوازراوەتەوە ئێران. 
سەبارەت بە هەوڵەكانيش ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەكەن لە رێگەى وڵاتێكى ناوچەيى كە عەرەبى نييە، هەوڵەكان نێوەندگيرى لەنێوان تاران و تەلئەبيب دەستى پێ كردووە، لە بەرانبەريشدا هەندێك سەرچاوەى تر رايانگەياندووە، كە رووسى لەسەر هێڵە كە لە چەند رۆژى داهاتوو لە بەرانبەر ئازادكردنى يوسف شەهابزى، كە ئێرانيە ئەلیزابیس تسروكۆڤ ئازاد بكرێت. 

لە چەند رۆژى رابردوو بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسلرائيل رفاندنى ئەلیزابیس تسروكۆڤ لەلايەن گرووپە شيعەكانى عێراق راگەياند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین