هەسەدە رەتى دەكاتەوە هيچ چەكدارێكى لە ئۆكراينا دژ بە رووسيا شەڕ بكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە هێزەكانى سوورياى ديموكرات راگەيێندراوێكيان بە ناونيشانى (هێزەكانمان بايەخ پرسەكانى دەرەوەى سووريا نادات) بڵاوكردەوە، لەو رگەێندراوە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، هێزەكانى سوورياى ديموكرات بايەخ بە پرسەكانى دەرەوەى سووريا نادەن، ئەو هەواڵانەشى باس لە هێزەكانمان لە بەرەكانى جەنگ لە ئۆكراينا دەكەن دوورن لە راستييەوە.
لە بەشێكى راگەيێندراوەكە هاتووە، "هەندێك دەزگاى راگەياندن چەند هەواڵێكيان سەبارەت بە چەكدارەكانمان بڵاوكردۆتەوە كە باس لە بەشداريان لە جەنگى ئۆكراينا دەكەن، ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەكەينەوە ئەو هەواڵانە هيچ بنەمايەكيان نييە، دوورن لە راستييەوە."
هەسەدە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو جۆرە جووڵە سەربازييە لەگەڵ كارە نيشتيمانييە لە پێشينەكانى هێزەكانى سوورياى ديموكرات لە چوارچێوەى خەباتى وڵاتەكەمان بۆ پارێزگارى لەو ناوچەيە و دانيشتوانەكەى يەك ناگرێتەوە، هێزەكانى سورياى ديموكرات بايەخ بەهيچ پرسێكى دەرەوەى سووريا نادەن.
لە چەند رۆژى رابردوو ئاژانسى سپوتنيكى رووسى راپۆرتێكى بڵاوكردەوە، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەك، تێيدا هاتبوو ئەمەريكا (650) چەكدارى هەسەدەى رەوانەى بەرەكانى جەنگ لە ئۆكرايا كردووە.
سەرچاوەكان باسيان لەوەش كردبوو ئەو چەكدارانە لە رێگەى رۆژهەڵاتى سوورياوە چووينە هەرێمى كوردستان و لەوێوە بۆ ئۆكراينا گوازراينەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment