کەسێک بە تۆمەتى ئەشكەنجەدانی هاوسەرى و دەستبەسەکردنی منداڵەكانی دەستگیركرا ئافرەتان

نوچەنێت:

پیاوێک لە سلێمانى بە تۆمەتى ئەشکەنجەدانى ژنێک و دەستبەسەرداگردنى منداڵەکانى لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تەمموز/2023) بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمى بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن."

هاوكات دووپاتى دەکاتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (س، ر، س لەدایكبووی 1992) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین