دوای حەوت مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

دوای حەوت مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانە، دایکی شەهیدێکی خۆپیشاندانەکانی کوردستانی رۆژهەڵات گیانی لەدەستدا.

رۆژی یەکشەممە(9/تەموز/2023) مەلیحە حەسەن نەژاد، دایکی شەهید محەمەد حوسێنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لە دەستدا.

دوای ئەوەی کوڕەکەی لە خۆپیشاندانەکانی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکوژرێت، مەلیحە حەسەن جەڵتەی دڵ لێی دەدات و دوای حەوت مانگ بێهۆشکەوتنی رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

محەمەد حوسێنی، لە مانگی تەموزی ساڵی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شەهیدکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین