٩٢ شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونە دۆخی سوور ئێران

نوچه‌نێت

بە پێی دوایین ئامار و زانیارییەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، ٩٢ شاری ئەو وڵاتە لە دۆخی سوور، ١٨٣ شار لە دۆخی پرتقاڵی و ١٧٣ شار لە دۆخی زەرددان.

رۆژی هەینی دووی تەمووز، ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" بڵاوی کردەوە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تاران و ٩١ شاری تری ئێران کەوتوونەتە دۆخی سوورەوە. 
ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆس و جێبەجێنەکردنی رێنوێنییەکان وەک پێویست، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا. 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامیی، ئامادەبوون لە شوێنە قەرەباڵغەکان، خواردن لە ریستۆرانتەکان و تەلارەکان و گەشتکردن بە پاس و ئامێرەکانی گواستنەوه‌ی گشتیی، سەرەکیترین هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان. 
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە: لە چەند شاردا کە دۆخیان سوورە، ڤایرۆسی هیندی و ئەفریقی بڵاوبووەتەوە و ئەگەر رێنوێنییەکان جێبەجێ نەکرێن، مەترسی سەرهەڵدانی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا جدییە. 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئێران ئێمروز"، لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەرەکانی مێهران لە پارێزگای ئیلام، دێولان لە پارێزگای سنە، شاباد لە پارێزگای کرماشان، پۆلدۆختەر و خۆرەمئاوا لە پارێزگای لورستان ئەو شارانەن کە کەوتوونەتە دۆخی سوور.


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین