ئیما تسروكۆڤ: سەلامەتی خوشكەكەم لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە
نوچهنێت
ئیما شەوی رابردوو 12ی تەمووزی 2023 دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی ABC NEWS كردووە و باس لە دوایین پەیوەندی خۆی لەگەڵ خوشكەكەی دەكات كە ئەو كات ئەلیزابیس لە بەغدا بووە. ئیما دووپاتی دەكاتەوە هیچ هەڕەشەیەك و هۆشدارییەك بۆ خوشكەكەی نەبووە و لەدوایین پەیوەندیشدا "زۆر رۆتینی" قسەیان كردووە.

ئیما باس لەوە دەكات خوشكەكەی بۆ بابەتێكی ئاسایی سەردانی عێراقی كردووە و توێژینەوەكەی لەسەر ئەوە بووە چۆن هاووڵاتیانی عێراق لە واقیعی سیاسی دەڕوانن و دەشڵێ، "دیمانەی هیچ سەركردەیەكی میلیشیاكانی نەكردووە". ئیما باس لەوە دەكات كە رۆژی دواتر پەیوەندی بە خوشكەكەی كردووەتەوە، بەڵام وەڵامی نەبووە و دوای ماوەیەك بۆی دەركەوتووە كە شتێكی نائاسایی بەسەر خوشكەكەی هاتووە.
ئەلیزابیس تسروكۆڤ لە مانگی ئاداری رابردوو لە بەغدا رفێندرا، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەفتەی رابردوو گوتی، "لەلایەن كەتائیبی حزبوڵا رفێندراوە". ئیمای خوشكی پەیام بە خوشكەكەی دەدات كە ئەوەی لە توانای بێت بۆ ئازادكردنی دەیكات و دەشڵێ، "پاراستنی سەلامی خوشكەكە لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە".
ئەلیزابێس تسروكۆڤ تەمەنی 36 ساڵە و هاووڵاتییەكی ئیسرائیلی بە رەچەڵەك رووسییە. ئەو چەندان پێگەی ئەكادیمی و رێكخراوەیی هەیە و بۆ چەندان ماڵپەڕ و رۆژنامەی بەناوبانگی جیهانی دەنووسی. ستروكۆڤ وەك توێژەرێك سەردانی عێراق كردووە و دواجار لە 23ی ئاداری رابردوو لەلایەن گرووپی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی رفێندراوە. هەفتەی رابردوو نووسینگەی نتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی رفاندنی ئەو ژنە توێژەر و رۆژنامەنووسەی خستە ئەستۆی حكومەتی عێراق.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment