سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە ئازەربایجان کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە باکوى پایتەختی ئازەربایجان و لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/تەمموز/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى بانگهێشتکردنى بەفەرمى لەلایەن سەرۆکى بازەربایجان لە (17-2-2023) لە کۆنفرانسى میونشن، گەیشتە باکو و بە ئاڵاى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو سەردانییە دەڵێت، "سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین