سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ کۆبوونەوەیەکى بەرهەمدارمان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە باکو لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ کۆبووەوە و لە پەیامێکدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان ھەبوو".

ئەمڕۆ سێشەممە (18/تەمموز/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکى گەیشتە باکو و لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆکى ئازەربایجان کۆبووەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پەیامێکدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک نووسیویەتى، "ئەمڕۆ لەسەر بانگھێشتی سەرۆک ئیلھام عەلیێڤ سەردانی ئازەربایجانم کرد"، هەروەها دەڵێت، "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان ھەبوو و باسمان لە چۆنیەتیی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و کاری ھاوبەشی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئازەربایجان کرد."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "له‌گه‌ڵ سەرۆک عەلیێف هاوڕا بووین کە پەرە بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئازەربایجان بدەین، بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا."

لە سەردانییەکەى بۆ ئازەربایجان، هەر یەک لە فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق و فەلاح مستەفا و دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان شاندى یاوەرى بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین