رووسيا هەوڵدەدات گەنم بۆ وڵاتانى ئەفريقيا رەوانە بكات شیکاری ئابوری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

دواى هەفتەيەك لە كشانەوەى رووسيا لە رێككەوتنى رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا بە نێوەندگيرى توركيا و نەتەوە يەكگرتووەكان، رۆژنامەى فايننشاڵ تايمزى بەريتانى ئاشكراى كردووە رووسيا فشارى كردووە بە ئاراستەى رەوانەكردنى دانەوێڵە بۆ ئەفريقيا، دەيەوێت لەم رێگەيەش ئۆكرايناش لە بازاڕى گەنمى جيهانى دووبخاتەوە.

سەربارەت بە ناوەڕۆكى پيلانەكەى رووسيا چەند سەرچاوەيەكى ئاگادار ئاشكرايان كردووە، ئەو پيلانەى هەيە، ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا دەستپێشخەرى ئەوە بكات بڕێكى زۆر گەنمى رووسى بدات قەتەر، رەوانەى توركيا بكرێت، تاوەكوو بەسەر ئەو وڵاتانەى پێويستيانە دابەش بكرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستى توركيا و قەتەر سەرچاوەكان ئاشكرايان كردووە، تا ئێستا ر ەزامەنديان لەسەر ئەو دەستپێشخەرييە نەداوە، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئەو هەنگاوەى رووسيا گەمارۆى سەر بەندەرەكانى ئۆكراينا بۆ رەوانەكردن بەهێز دەكات، ئەوەش دەبێتە نيگەرانى وڵاتانى رۆژئاوا. 

سەرچاوەيەكى ئاگادار ئاشكراى كردووە، هەرچەندە قەتەر پاڵپشتى بيرۆكەكەى كردووە، بەڵام بۆچوونى بەهێز ئەوەيە پاڵپشتى ئەو پيلانەى رووسيا ناكات. 

هەروەك رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەش كرد ئۆكراينا و پاڵپشتەكانى بە گومانەوە سەيرى ئەو پيلانەى رووسيا دەكەن، كە دەبێتە بەهێزبوونى گەمارۆى دەريايى مۆسكۆ لەسەر بەندەرەكانى ئۆكراينا لە دەرياى رەش، كە شادەمارى ئابوورى ئەو ئۆكراينان.

لە ساڵى رابردوو بۆ يەكەم جار رووسيا بيرۆكەى رەوانەكردنى گەنمى بۆ وڵاتانى ئەفريقيا پێشنيار كرد، ئەو هەنگاوى مۆسكۆ ئەو كاتە بوو رووسيا بە كاتى لە رێككەوتنى دەرياى رەش كشايەوە، پێش گەڕانەوەى بە چەند رۆژێك بۆ رێككەوتنەكە ئەو بيرۆكەى پێشنيار كرد. 

بەگوێرەى ئەو رەشنووسەى فايننشاڵ تايمز بينويەتى رووسيا يەك مليۆن تۆن گەنم رەوانەى توركيا دەكات، پێش ئەوەى رەوانەى كيشەوەرى ئەفريقيا بكرێت، قەتەر پاركەى دەدات بە توركيا.

لە لايەكى ترەوە ديپلۆماتكارێكى ئۆكرانى كە لە گفتوگۆكانى پەيوەست بە دانەوێڵە بەشدار بوو راگەياند، لێكتێگەيشتنى سێقۆڵى توركيا و رووسيا و قەتەرم بينيووە، هەندێك هەوڵيش هەيە بۆ لە كارخستنى ئەو كارەى رووسيا.

سەرچاوەكانى ترى بەشدار لەو گفتوگۆيانە ئاشكراى دەكەن، چاوەڕوان دەكەن  سەرۆكى رووسيا لە چوارچێوەى لووتكەى سەركردەكانى ئەفرقيا كە بڕيارە لە مانگى ئابى ئەمساڵ لە سانت پترۆسبێرگ ببەسترێت ئەو پێشنيارە بكات، بە هەمان شێوە پێشنيارەكە لە سەردانى بۆ توركياش پێشنيارەكە دەخاتە بەردەم رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا. 

بەرپرسێكى باڵاى ئەوروپاش رايگەياند، كاتێك لە كۆتا جار گفتوگۆيان لەسەر ئەو بيرۆكەيە كرد،گومانێكى بەهێز هەبوو، كە دەبێت ئەو گەنمە لە ئۆكراينا دزرابێت.

پاساوى كشانەوەى رووسيا لە رێككەوتنى دانەوێڵە ئىوە بوو يەكێتى ئەوروپا سزاكانى سەر كەرتى كشتوكاڵى مۆسكۆ كەم بكاتەوە، هەروەك سەرۆكى رووسياش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بە جێبەجێكردنى ئەو مەرجانە دەگەڕێينەوە رێككەوتنەكە. 

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین