پەيوەندييەكانى توركيا و ئيسرائيل دەچێتە قۆناغێكى نوێ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لە كاتێدا بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رووبەڕووى گۆشەگيرييەكى فراوانى نێودەوڵەتى بۆتەوە لە ناكاو لە لايەن رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ كۆبوونەوە بانگهێشتى وڵاتەكەى دەكرێت، ئەو سەردانەى ناتەنياهۆ لەدواى ساڵى لە (2016) دووەم سەردانيەتى بۆ توركيا.

دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى سەردانى بنيامين ناتەنياهۆ، راگەياندنەكانى ئيسرائيل بە شێوەيەكى فراوان رووماڵى سەردانەكەيان كرد. 

سەبارەت بە تەوەرى گفتوگۆكانى نێوان سەرۆكى هەردوو وڵات رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنووت باس لەوە دەكات، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر هەموو رەهەندەكان و هەنگاوەكانى باشكردنى پەيوەندى دوولايەنە دەكەن.

ئەو كۆبوونەوەى نێوانيان لەدواى پەيوەندى تەلەفۆنى پێشوو بوو، كە رێككەوتن پێكەوە كار لەسەر بونيادنانى قۆناغێكى نوێى پەيوەندييەكانى نێوانيان بكەن، هەرچەندە ئەردۆغان پێى وابوو ناتەنياهۆ هۆى درووستنەبوونى هاشتەوايى نێوانيانە، ئەوەش زۆر نيگەرانى كردبوو، چونكە پێى وابوو ئەو پڕۆسەى ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل و يائير لابيد، سەرۆك وەزيرانى دەستيان پێكردبوو، سەرۆك وەزيرانى ئێستا دەيوەستێنێت، بەڵام بانگهێشتى ئەردۆغان دەريخست مەترسييەكانى كەم بۆتەوە، هەروەك پێشتر رێككەوت بوون پێكەوە پارێزگارى لە كەناڵەكانى گفتوگۆ بكەن.
لە بەرانبەريشدا ناتەنيا هۆميشە گومانى لە ئەردۆغان هەبوو، بەڵكوو بە ديكتاتۆرى دژە ساميشى ناوى دەبرد، لە بەرانبەردا ئەرۆغان لە (2018) بە ستەمكار ناوى ناتەنياهۆى برد. 

لە (2010) پۆليسى دەرياوانى ئيسرائيلى لە هێرشى كردە سەر كاروانێكى فرياگوزارى توركيا بەو هۆيەوە ژمارەيەك هاووڵاتى تيمەكە كوژران، لە (2013) ناتەنياهۆ بە فەرمى داواى لێبووردنى لە ئەردۆغان كرد و بە بڕى (20) مليۆن دۆلار  توركياى قەرەبوو كردەوە.

بەڵام ئەردۆغان هێشتا سوور بوو لەسەر دژيەتى بە ئيسرائيل، دواى لێدوانە توندەكانى سەرۆكى توركيا ناتەنياهۆ رايگەياند، لە توركيا كەسێك نييە قسەى لەگەڵ بكەين، ئەردۆغانى بە هۆى گەيشتن بنبەست تۆمەتباركرد، بەڵام پەيوەندييەكانى چەند هەفتەى رابردوو رێگەى خۆشكرد كە ئەگەر هەبێت گرێبەستى سەربازى و ئەمنى نێوانيان واژۆ بكەن. 

ماڵپەڕى (وللا) لە راپۆرتێكيدا تيشك دەخاتە سەر ناوەڕۆكى سەردەكانەكەى ناتەنياهۆ، لە بەشێكى ئەو راپۆرتە هاتووە، سەردانى ناتەنياهۆ بۆ ئيستەنبۆڵ تەواوكەرى ديدارى ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل، كە دواى (14) ساڵ لە سەردانى فەرمى بەرپرسانى ئيسرائيل، بەكەم بەرپرسى ئەو وڵاتە سەردانى توركياى كرد، لە كاتى سەردانەكەى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، ئەو سەردانە خاڵى گۆڕانكارييە لە پەيوەندييەكانى نێوان هەر دوو وڵات، هەروەك جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، دژە سامى تاوانێكى مرۆييە، پێكەوەژيانى جوو و مسوڵمان لە توركيا سەدان ساڵە بەردەوامە،  ئەوەش وايكرد ئەو سەردانە ئاستى پەيوەندييەكان لە نوێنەرايەتى ديپلۆماسى بۆ گێڕانەوەى باڵيۆزەكان بەرزبكاتەوە، كە پێش چەند ساڵێك ئەنقەرە باڵيۆزى ئيسرائيلى رەوانە كردبۆوە، هەروەها گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ دەستى پێكردەوە، كە پێشتريش گەشتە ئاسمانييەكان راگيرابوون. 
رۆژنامەى (ئيسرائيل تودەى) لە راپۆرتێكدا تيشك دەخاتە سەر سەردانەكەى سەرۆكى ئيسرائيل و لە بەشێكى ئەو راپۆرتە هاتووە، سەردانى ناتەنياهۆ بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پەيوەندييە دوولايەنەكان و هەنگاوەكانى بەهێزكردنى ئەو پەيوەندييانەى نێوانيان، دوو رۆژ پێش سەردانەكەى ناتەنياهۆ لوتكەى هاوبەشى لەگەڵ سەركردەكانى يۆنان و قوبرس لە نيفۆسيا دەبێت، پەيامەكەشى ئەوەيە نزيكبوونەوەى توركيا و ئيسرائيل لەسەر حيسابى هاوپەيمانە كۆنەكانى نابێت.
سەرەڕاى ئەوەى زۆرێك لە ناوەندە سياسيە ناوچەييەكان بەو بانگهێشتەى ئەردۆغان تووشى سەرسوڕمان بوون، بەڵام ئيسرائيلييەكان پێيان وايە، راستييەكى حاشا هەڵنەگر هەيە، كە توركيا زۆر بەخێرايى هێڵێكى نوێى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل دەستپێكردووە، هۆى سەرەكى ئەو هەڵوێست گۆڕينەى ئەردۆغان ئەوەيە، زۆربەباشى دۆخى ئەوروپاى خوێندۆتەوە، بۆيە دەيەوێت نەخشەى بەرژەوەندييە راستەوخۆكانى تەواو بكات، بە تايبەت بۆى دەركەوت وڵاتانى ئەوروپا بەهۆى ئەوەى گازى پێويستيان بەردەست نييە، كێبركێ بۆ بەدەستهێنانى گاز بە نرخێكى هەرزان دەكەن، ئەوە وايكردووە هەوڵ بدات جارێكى تر بەرژەوەندييەكانى تەواو بكات.
سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین