ناكۆكییەكانی نێوان ئۆپۆزسیۆنی توركیا قووڵتر دەبێتەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

یەكەم ململانێ لەنێوان ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری سەری هەڵدا، ئەوەش مەترسی لەسەر لەدەستدانی شارەوانی ئیستەنبۆڵ درووستكردووە.

دزەكردنی ئەو ڤیدیۆیی كۆبوونەوەی ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری دەنگدانەوەیەكی زۆری لەسەر ئەو پارەتە درووستكردووە، بەتایبەت ئەو كۆبوونەوە بەبێ ئاگاداری سەرۆكی ئەو حزبە بووە، ئەوەش هەندێك بە كۆبوونەوەی كودەتا ناوی دەبەن، كەمال كلیچدار ئۆغلۆش ئەو كۆبوونەوە بە دەر لە دابونەریتی حزبی ناو دەبات.

دوێنێ شەممە یەكەم رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئیمامئۆغلۆ و كلیچدار ئۆغلۆ لە كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانییەكان لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو روویدا.
قەیرانە ناوخۆییە كانی ئەو حزبە توندتر دەبێت، لە كۆتایی گەیشتە كۆتاییهێنان بە گرێبەست لەگەڵ كەناڵی (HALKTV) ئۆپۆزسیۆن.
لەدوای ئەو دزەكردنەی بە كۆبوونەوەی كودەتا ناونرا، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ لە كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانییەكان كە لە بارەگای جەهەپە بەرێوەچووە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی كرد و تەوقەی لەگەڵ ئیمامئۆغلۆ كرد.

لەو كۆبوونەوە تێبینی بەشدارینەكردنی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی سەر بە جەهەپە كرا، كە دیارترینیان پۆلۆ تانگۆ ئۆزجان بوو، كە لە ماوەی رابردوو چەند تۆمەتێكی ئاڕاستەی سەرۆكی پارتەكەی كردبوو، رەوانەی ئەنجوومەنی تەمبێكردن كرابوو بۆ ئەوەی بە یەكجاری لەو حزبە دووربخرێتەوە.
دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا و رۆژنامەنووسانی نزیك لەو پارتە باس لەوە دەكەن ئاڵۆزییەكی توند لەو كۆبوونەوە لە نێوان كەمال كلیچدار ئۆغلۆ و ئیمامئۆغلۆ روویداوە.

كەناڵی (HALKTV) كە لەو حزبە نزیكە باسی لەوە كرد، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ ئاماژەی بەوە كردووە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ پارتێكی سیاسیی ناكات، داواشی لە سەرۆك شارەوانییەكان كردووە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكان ئامادە بكەن و لە شوێنە گشتییەكانیش خۆیان لە قسەكردن لەسەر ناكۆكییەكانی ناو حزب بپارێزن، چونكە ئەوە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر حزب دەبێت.

لەو كۆبوونەوەیە رێگە بە ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی درا قسە بكەن، ئیمامئۆغلۆ رووی قسەكانی كردە كلیچدارئۆغلۆ و گوتی، "پێشتر ئامادەیی خۆمم بۆ رۆڵی نێوەندگیری لە گۆڕانكارییەكان دەربڕی و ئێوەش چاودێر بن، بە راستی نازانم قسە لەسەر ئەوە بكرێت سەرۆك شارەوانییەكان تێكەڵی سیاسەت نەبن، كاتێك بە گفتوگۆ لەسەر هەڵەكانی حزبەكەمان بەرەو هەڵبژاردن دەچین، ئەو پرسەش پەیوەست نییە بە سەرۆكایەتی حزبەوە، ئەوا ئێمە رۆژانێكی قورسمان لە پێش.

سەبارەت بە كۆبوونەوەشی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفراسەوە كە هەندێك بە لەدەرەوەی داب و نەریتی حزبی ناویان بردبوو، گوتی، "هیچ شتێكم نەكردووە تاوەكوو پۆزشی بۆ بهێنمەوە، چونكە هیچ شتێك لەدەرەوەی داب و نەریتەوە نابینم.

هەر لەو كۆبوونەوە ئیمامئۆغلۆ هۆشداری دا لە لەدەستدانی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، بەهۆی ئەوەی جەهەپە هیچ گۆڕانكارییەكی حزبی نەكردووە.

هەروەك گوتیشی، من تا ئێستاش ئامادەم، چاوەڕوانی دەستی ئێوەم بۆ گۆڕانكاری، تەنانەت ئاكپارتی لە مانگی ئەیلوول بەهۆی دابەزینی رێژەی دەنگەكانی گۆنگرە دەبەستێت، من ناتوانم جاری دووەم بەرگەی شكستی حزبەكەمان بگرم، چونكە ئەو كاتە دەبینە ئۆپۆزسیۆنی دووەم.
سەبارەت بە كاندیدبوونەوەشی، یاڵچین بایر، رۆژنامەنووسی تورك لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی، ئیمامئۆغلۆ گوتوویەتی، "ئەگەر سەرۆكایەتی حزب بە بێ گۆڕانكاری بەردەوام بێت، ئەوا هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی بۆ خۆم كاندید ناكەمەوە."

لە لایەكی ترەوە ئەحمەد كەكین یەكێك لە رێكخەرانی كۆبوونەوەی جەهەپە ئاماژە بەوە دەكات، داوا لە ئیمامئۆغلۆ كرا قسەكانی كورت بكاتەوە، بەڵام ئەو گوتی، "ناتوانم كۆتایی بە قسەكانی بهێنم، لە داهاتوو گوێبیستی دەبن."
سایقی ئۆزتورك لە بابەتێكی رۆژنامەی سۆزجۆ، كە نزیكە لە جەهەپە ئاماژە بەوە دەكات، كلیچدار ئۆغلۆ لە كۆبوونەوەی حزبەكەی چەند پێشنیارێكی خستۆتە بەردەم ئیمامئۆغۆ، بۆی روونكردۆتەوە، جەهەپە لە (39) ویلایەت لە (22) ویلایەت زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، بەگوێرەی ئەو دەنگانە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ساڵی داهاتووش لە ئەنجوومەنی شارەوانی دەنگی زۆرینە دەهێنین.
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتوویەتی، كاتێك وادەیەك بۆ كۆنگرەی گشتی حزب دیاریكرا، دەتوانیت دەست لە سەرۆكی شارەوانی بكشێنیتەوە، چونكە زۆرینەی ئەنجوومەنی شارەوانی بۆ پارتەكەمانە، ئەوكاتە ئەندامێكی تری حزب لە بری تۆ هەڵدەبژێردرێت، بەڵام زۆرینە بۆ هاوپەیمانی كۆمارە، ئەگەر تۆ ئێستا شارەوانی ئیستەنبۆڵ بەجێ بهێڵیت، ئەوكاتە شارەوانی دەبێتە هی ئاكپارتی، بۆیە پێوستە پێش هەڵبژاردنەكان دەستبەردانی شارەوانی ئیستەنبۆڵ نەبین.

قسەكانی كلیچدارئۆغلۆ بەرانبەر ئیمامئۆغلۆ زۆر توند بووە، جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، كە هیچ كاتێك بۆ هیچ شتێك خۆی كاندید نەكردووە، هیچ كاتیش خواستی ئەوەم نەكردووە ماوەیەكی زۆر لەسەر كورسی بمێنمەوە، بەڵام ئێستاش ئەگەر كەسێك رابردووێكی پاك و پابەندی بە پرەنسیپ و بەهاكانی حزب هەبێت و حزب بەرەو پێش ببات، ئەوا دەستبەجێ دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی حزب دەبم. 
هەر لەو كۆبوونەوە بوڵند كەریمئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی بەكركەوی هێرشی كردۆتە سەر ئیمامئۆغلۆ و ئاماژەی بەوە كردووە پڕۆسەی گۆڕانكاری پەیوەست نییە بە هاتن و رۆیشتنی كەسانێك، بەڵكوو پێویستە پاشخانی ئایدلۆژییان بۆ ئەوە هەبێت، ئێستاش هیچ شتێك نییە ئەوە بخوازێت، داواشی كرد كە سەرۆكایەتی مافی هەموو ئەندامێك بێت، بەڵام نەك بۆ بەرژەوەندخوازەكان ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر حیسابی حزب ناوبانگ بەدەست بهێنن.

لە لایەكی ترەوە باریش یاركەداش، پەرلەمانتاری پێشووی جەهەپە رایگەیاند، بوڵند كەریمئۆغلۆ بە ئاشكرا لە قسەكانی خواستی خۆی بۆ كاندیدبوون بۆ شارەوانی ئیستەنبۆڵ لەبری ئیمائۆغلۆ دەبڕی.
هەروەك ئاماژەی بەوەش كردووە، كە گەردلوولێك رووی لە جەهەپە كردووە، بەتایبەت دوای كۆبوونەوەی ئیمامئۆغلۆ لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی حزبەكەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی گۆڕانكاری.

لەو كۆبوونە نهێنیەی ئیمامئۆغلۆ ئۆزگۆر ئۆزیل، سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە و گۆكهان گۆنایدن و ئاڵچین ئاڵتای ئۆنۆرساڵ ئەدیفۆزیل و بوڵند تەزجا و موحەرەم ئەریك بەشداربوونە گفتوگۆیان لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناو ئەو حزبە كردووە.
سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین