شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە هەواڵ

نوچە نێت

شاندی ئیمراڵی لە چوارچێوەی سەردانییەکان بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی ئەمڕۆ سەردانی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان کرد، ئەندامێکی شاندەکە گوتی، لەم نزیکانە سەردانی ئیمڕاڵی دەکەن و لەدوای ئەمەش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتە سیاسیەکان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (halk) بڵاویکردەوە، پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمان ئەرێنی بووە." 

بوڵدان لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دەشڵێت، لەم نزیکانە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەڵ، سەرۆکی جەهەپە کۆدەبنەوە.

شاندی ئیمراڵی بەمەبەستی دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا گەڕێکی دیکەی سەردانیان بۆلای لایەنە سیاسیەکان و تەنانەت ئیمرالیش دەستپێکرد، ئەندامانی شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و مەدحەت سنجار پەرلەمانتاری دەم پارتی کە لە شوێنی سری سورەییا ئۆندەر دانراوە.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی چەند بابەتێک لەبارەی تورکیایەکی بێ تیرۆر لەگەڵ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی کۆدەبمەوە و ئەوانیش داواکاری کۆبوونەوەیان پێشکەش کردووە.

لەگەڵ پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بە بەشداری  (100) لە ئەندامانی پارتە جیاوازەکانی پەرلەمان بۆ بەرەوپێشوەچونی کارەکانی پرۆسەی چارەسەرەی ئاشتی بۆ پرسی کورد و بە چاودێری پەرلەمانی تورکیا کە لەئێستادا دەستی بەکارەکانی کردووە. 

دوای ئەم پێشنیازە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە بەرلەوەی پەرلەمان بچێتە پشووە کۆمسیۆنەکە دابمەزرێت، هەروەها دەم پارتیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە دەکرێت پەرلەمان بەدرێژایی هاوین  لە کارەکانی بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین