جەهەپە کۆبوونەوەیەکى فراوان لە ئیسەنبۆڵ دەکات تورکیە

نوچەنێت

ئۆزگول ئۆزەل، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى داواى لە سەرجەم ئەمیندارانى حزبەکەى کرد لە هەر (81) ویلایەتەکە بۆ ئەوەى لە ئیستەنبۆڵ کۆبوونەوەیەکى فراوان بکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە (چوارى ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (زەمانی تورکی) بڵاوی کردەوە، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری داوای لە هەموو ئەمیندارانى حزبەکەى کردووە لە ئیستەنبۆڵ ئامادەبن، بۆ کۆبوونەوەیەکى فراوان.

ئەو هەنگاوەى سەرۆکى جەهەپە لەدواى دوورخستنەوەى ئۆزگۆر شالیک، ئەمیندارى ئەو حزبەیە لە شارى ئیستەنبۆڵ کە لە کۆتایی (2013) هەڵبژێردراوە، دوورخستنەوەى شالیک و ئەندامانى لیژنەى ئیداریى و لیژانەى تەمبێکردن لە پۆستەکانیان بە پاساوى نیمچە دڵنیایى بە یاریکردن بە هەڵبژاردنەکانى ئەو کۆنگرەیە و دانانى لیژنەیەکى کاتى کە پێکهاتووە، لە گۆرسال تەکین و زەکى شان و حەسەن باباجان و موجیدەت جۆربوز و ئەرکار نارساب، وەک جێگرەوەى دوورخراوەکان. 

بەهۆى ئەو رووداوانە سەرۆکى جەهەپە لەگەڵ لیژنەى جێبەجێکارى حزبەکەى کۆبوونەوەیەکى بە پەلەى کردووە، تێیدا جەختى لەسەر دوورخستنەوەى تەکین کردۆتەوە و رێگەش نادات کەس بچێتە بارەگاکەى.

تەکین لە ساڵى (2024) رایگەیاند، دەستى لە ئەندامێتى پارتى گەلى کۆمارى کێشاوەتەوە، سەربارەت بە کاردانەوەکانیش ماڵپەڕى (بیرگۆن) ئاماژەى بەوە کردووە، لە چوارشەممەوە ئەندامانى ئەو حزبە بە نۆرە لە بارەگاى ئەو حزبەن لە ئیستەنبۆڵ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە جەهەپە بڕیارى دوورخستنەوەى لقى ئەو حزبەى لە ئیستەنبۆڵ رەتکردۆتەوە.

رۆژى چوارشەممە (سێى ئەیلوول/2025) دادگاى ئیستەبۆڵ بڕیارى دا ئەندامانى لقى جەهەپە لە پۆستەکانیان دووربخاتەوە، ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى لەناوخۆی تورکیا لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین