ئۆتۆمبێلی کارەبایی: هەوڵەکانی ئەورووپا، بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان شیکاری ئابوری

پەرەپێدانی جیهانی بە وزەی جێگرەوە، ڕکابەرییەکانی نێوان کۆمپانیاییە چینی و ئەورووپاییەکانی بەهێزتر کردوون

نوچەنێت

 پێشەنگی یەکێتیی ئەورووپا لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بۆ ساڵی دووە، هەوڵەکانی ئەو کیشوەرە، بۆ کۆنترۆڵكردنی بازاڕەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چڕتر دەکاتەوە، زۆربەی کۆمپانیا ئەورووپییەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیان زیادکردووە. 

کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێلی ئەوروپایی، لە وڵاتانی (باکووری ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و پۆڵەندا)، لە ڕکابەرییەکی باڵادان، بۆ بەرهەمهێنانی پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، دژ بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیا ئاسیاییەکان (چین و کۆریایی باکوور). 

بە گوێرەی پێگەی (the verge)ـی تایبەت بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی(Automotive)ـی بەریتانی،British) Volte)ـی سویدی، (North Volt)ـی ئەمریکای، (Tesla)ـی فەرەنسایی و، (Sales)ـی ئەڵمانی، بە گەورە کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی دادەنرێن. هەڵكشانی بازاڕەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە کاتێکدایە، کە حوکوومەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا، لە هەوڵی بەردەوامدان، بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان لەو کەرەتەدا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بلومێرگی ئەمریکایی، پلانی یەکێتیی ئەورووپا، بۆ ساڵی 2021، تەرخانکردنی بڕی 10 میلیار دۆلارە، لە بازاڕەکانی وزەی جێگرەوە، هەروەها پێشبینیی دەکرێت، کە ڕێژەی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 7% بۆ 31%، لە سەرایییەکانی 2030ـدا بەرزبێتەوە. 

مارۆس سێکۆڤیچ، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا، سەرپەرشتی وەبەرهێنانی پیشەسازی وزەی جێگرەوە و، باترییە کارەباییەکان دەکات، لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئێمە پیشەسازییەکی نوێ لە ئەورووپا دروست دەکەین، وەبەر‌هێنان لە سیستەمی ژینگە پارێزی ڕۆژ لە ڕۆژ لە پێشکەوتن دایە." سێکۆڤیچ لە بارەی قەبارەی وەبەرهێنانی یەکێتیی ئەورووپا، بۆ وزەی جێگرەوە دەڵێت: "لە ساڵی 2019 ئاستی وەبەرهێنانی پاتری کارەبایی بڕی 71 میلیار دۆلار بووە، ئەمەیش واتا سێ ئەوەندەی وەبەرهێنانی چینی لەو بوارەدا."

بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی

 گرنگیدانی وڵاتە ئەورووپاییەکان، بە وزەی دۆستی ژینگە و، زیادکردنی باج لەسەر پیشەسازییەکانی کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن، ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە یەکێتیی ئەورووپا، بۆ زیاتر لە 1.3 میلیۆن ئۆتۆمبێل، لە 2020ـدا بەرزکردەوە، هەروەها پێشبینیی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان لە، 2021ـدا بۆ 1.9 ئۆتۆمبێل بەرزبێتەوە.

 کۆمپانیا ئەورووپییەکان، لە کێبڕکێدان بۆ تەرخانکردنی بوودجەی زیاتر، بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی. کۆمپانیاکانیVolvo, Jaguar Bentley، ئەو ئۆتۆمبێلانە بەرهەمدەهێنن کە بە پاتری کار دەکەن، بەڵام کۆمپانیایی Ford، کار بۆ بەرهەمێنانی ئۆتۆمبێلی دەکات، کە تەنیا بە کارەبا کار بکات، ئەم ڕێکارانە هۆکاری سەرەکین، لە دەستگرتنی وڵاتانی ئەورووپا، بەسەر بازاڕەکانی پاتری کارەبایی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین