بیرە تازەکەی گازی سروشتی لە ئێران، ٪20ــی گازی ئەورووپا دابین دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

دۆزینەوەی بیرێكی تازەی گازی سروشتی لە وڵاتی ئێران، فاکتەرێکی گرنگە بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تازەی گواستنەوەی گازی وڵاتی ئێران ودەریایی قەزوین بۆ بازارەکانی ئەورووپا

ناوەندی the Tehran Times لە راپۆرتێکیدا، زانیاری دەربارەی بیرێکی تازە دۆزراوەی ئێران تایبەت بە گازی سروشتی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دۆزینەوەی ئەو بیرە گازیە گرنگەی دەریای قەزوین، فاکتەرێکی سەرەکییە لە دابینکردنی گازی بازارەکانی ئەورووپا لە داهاتوویەکی نزیکدا.

لەو بارەیەوە، بەرپرسی کۆمپانیای خەزەر بۆ گەران ودۆزینەوەی وزە Khazar Exploration and Production Company (KEPCO) عەلی عسولی وتی" دۆزینەوەی ئەم بیرە گازە دەبێتە هۆی زیادکردنی کاریگەری وڵاتی ئێران لە بازاڕەکانی وزەی ئەورووپا، وهاوکات دەبێتە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تازەی گازی ئێرانی لە باکووری دەریای قەزوین  و هەروەها هەناردەکردنی رێژەی ٪20ـی گازی داواکراوی وڵاتانی ئەورووپا".

دوای کیڵگەکانی بەرز کە خاوەن 11 بلۆکی گازی سروشتی کیڵگەکانی پارسی ئێرانی و گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتییە لە جیهاندا، کێڵگە دۆزراوەکەی تەشالوس، دەبێت بە دەیەم مەزنترین کێڵگەی گازی سروشتی لە جیهاندا. سەبارەت بە کاتی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی تەشالوس، عەلی عسولی وتی" کاری پەرپێدان و دۆزینەوەو بەرهەمهێنان لەو کیلگەیدا دوو ساڵی پێویستە".

دۆزینەوەی ئەو بیرە گازەی ئێران لە کاتیکدایە، نزیکبوونەی وەزری زستان و زیادبوونی خواستی جیهان بۆ گاز و کەمبوونەوەی رێژەی گازی عەمبارکراو لە کۆگاییەکانی ئەورووپا، بۆیە هۆی بەرزکردنەوەی نرخەکانی گازی سروشتی.ئەمە جگە لەوەی تێنوی بازارەکانی ئاسیا و چین بە تایبەتی بۆ گازی سروشتی،  خواستی جیهانی بۆ گازی سروشتی زێدەتر دەکەن.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین