رووسیا پێشنیازی پرۆژەیەکی تازە بۆ جێگرتنەوەی هێلی ئاوریشم و نۆکەندی سوێس دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە ئامانجی بەستنەوەی بازارەکانی ئەورووپا و ئاسیا، وەزیری بەرگری رووسیا، پێشنیازی هێڵی برنجی بۆ بەستنەوەی سنوورەکانی سیبیریا بە ئەورووپا ئاشکراکرد و بە جێگرەوەی هێلی ئاوریشم و نۆکەندی سوێسی بۆ گواستنەوەی کاڵایە بازرگانیەکانی ناوزەند کرد

وەزیری بەرگی ڕووسیا سێرگی شویگو، پرۆژەیەکی تازەی ڕووسیای بۆ جێگرتنەوەی هێلی ئاوریشمی چینی و نۆکەندی سوێس ئاشکرا کرد.

پرۆژەی هێڵی برنجی، بۆ بەستنەوەی سنوورەکانی سیبیریایە بۆ بازارەکانی ئەورووپا. لەو بارەی پرۆژەکە، وەزیری بەرگری ڕووسیا ووتی" سیبیریا لە دێر زەمانەوە بەشێکی گەورە بووە لە پرۆژەی هێلی ئاوریشمی گەورە، بۆیە پێویستە دەست بکەین بە بونیاتنانی پرۆژەی هێلی برنجی نوێ، لە پێناو بوون ڕێگاییەکی تازە و سەقامگیر  و کارا لە نێوان ئەورووپا و چین"

هەروەها وتیشی" رووداوەکانی ئەوم دوایەیی ئەفگانستان و نۆکەندی سوێس دەرفەتی گرنگتر لەبەردەم رووسیا دەرخەسێنن بۆ کردنەوەی ئەو پرۆژەیە، چونکە گواستنەوەی کاڵایە بازرگانیەکان پێویستیان بە رێگای سەقامگیر تر هەیە".

 شویگو ئەوەیشی زیادکرد" پرۆژەی هێلی برنجی ئاسانکاری بۆ تێچوەکانی گواستنەوەی نیودەوڵەتی دەهێنێتە کایەوە و بۆ رووسیا وەک پردێکی بەستنەوەی تۆرەکانی بازرگانی ئەورووپا و هەرێمـی ئاسیا وزەریای ئارام دەبێت".

هاوکات دووپاتیشیکردەوە پێویستە لە داهاتوودا رووسیا کار بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنی بکات  بۆ گەیشتن بە سنوورە دەریایەکان و گواستنەوەی گازی سروشتی وگەیاندنی کارەبا بۆ ئاراستە سەرەکییەکانی ئەو پردە.

لە کۆتایدا وتی" ئەم پرۆژەیە بونیاتنانی ئەستەمە، بەڵام پێویستیەکی هەنووکەی ستراتیژیەتی رووسیایە".

ئاشکرا کردنی ئەو پرۆژەیە لە لایان رووسیا لە کاتێکدایە، لە 8/6/2021، کۆمپانیای ڕۆسنەفتـی ڕووسی بۆ جێگرتنەوەی کەناڵی سوێس، هەوڵی راگەیاندنی پرۆژەی Vostok Oil projectدا ئامانج لەو پڕۆژەیە کەمکردنەوەی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتە بۆ بازارەکانی ئاسیا،  هەناردەکردنی نەوتی رووسیایە لە ڕێگەی دەریای باکوور تا ساڵی 2024.

پرۆژەی  Vostok Oil project، بە یەکێک لە پرۆژە مەزنەکانی رووسیا دادەنرێت لە بواری نەوت، بۆیە ئامانجی رووسیا فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی ئەو پرۆژەیە بە کۆمپانیاییە بیانەکان، بە تایبەت ئەورووپیەکان و کۆمپانیایەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین