رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ردۆغان هۆشداریى به‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌دات شیکاری

ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت

رۆژنامەى(جیرۆزالیم پۆست) راپۆڕتێكى شیكارى بڵاوكردۆتەوە، تێیدا هۆشدارى دەداتە ئیسرائیل بۆ ئاسایكردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ توركیا.

لە سەرەتاى راپۆرتەكە هاتووە" توركیا دەستى كردووە بە بڵاوكردنەوەى هەندێك لێدوان سەبارەت بە ئاشتەوایى لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوەش لە رێگەى نووسین لە راگەیاندنەكانى توركیا و ئیسرائیل، كە ئاماژە بە گۆڕینەوەى باڵیۆزەكانیان دەدەن، بەڵام رۆژى سێشەممه‌ى رابردوو نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل راگەیاند، توركیا داواى رەزامەندى گۆڕینەوەى باڵیۆزەكانى لە ئیسرائیل نەكردووە". 
رۆژنامەكە دەڵێت، "توركیا لەژێر سایەى پارتى دادوگەشەپێدان بەسەرۆكایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان یەكەم جارى نییە كارى لەو جۆرە دەكات".
باسى لەوەش كردووە، لە بەهارى (٢٠٢٠) ئەو كاتەى هەریەك لە فەڕەنسا و یۆنان و میسر و قوبرس و ئیمارات ئیدانەى هەڕەشەكانى توركیایان دەكرد لە دەریاى ناوەڕاست، توركیا رایگەیاند ئیسرائیل داواى ئاشتەوایى دەكات.

جیرۆزالیم پۆست: ده‌بێ توركیا له‌ وڵاتانى كه‌نداوه‌وه‌ فێر بێ
 


هەروەها لە بەشێكى ترى ئاماژەى بەوە كردووە "ئەو پاڵنەرەى توركیا بە ئاڕاستەى ئاشتەوایى، هەوڵى رێگریكردنە بۆ گرێبەستى ئیسرائیل ــ یۆنانى ــ قوبڕس بۆ راكێشانى هێڵى گاز و رێگریى كردنە لە ئیسرائیل بۆ چوونە پاڵ كۆڕبەندى گاز لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست". 
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو رۆژنامەیە روونى كردۆتەوە" توركیا پێىوایە جارێكى تر دەیەوێت ئاشتەوایى بكات، دواى ئەوەى دۆناڵد تره‌مپ لە هەڵبژاردنى رابردوو شكستى هێنا، نەیتوانى كورسى سەرۆكایەتى بەدەست بهێنێتەوە. توركیا ئیدارەى دۆناڵد تره‌مپى بۆ هەڕەشەى ناتۆ و فشارخستنە سەر فەڕەنسا و رەوانەكردنى چەكداران بۆ سووریا و لیبیا بەكار دەهێنا. دواى شكستى تره‌مپ لە هەڵبژاردنەكان، توركیا بڕیارى دا تاكە رێگە بۆ تێكدانى هاوپەیمانى نێوان ئیسرائیل و یۆنان و ئیمارات و میسڕ، هەوڵدانە بۆ دوورخستنەوەى توركیا لە دۆستە تازەكانى، رۆژنامەكە دەپرسێت" چۆن دەكرێت دەوڵەتێك رایگەینێت كە دەیەوێت لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتەوایى بكات، لە هەمان كاتدا هەوڵى دوورخستنەوە و تێكدانى پەیوەندیەكانى ئیسرائیل لەگەڵ یۆنان و قوبرس و ئیمارات بدات؟
لە درێژەى  راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌،  "لەبەر ئەو هۆكارە پێویستە ئیسرائیل هەمیشە هەستیار بێت بەرانبەر ئەو راپۆرتانە رۆژنامەوانیانەى لە بەرزترین ئاستى ئەنقەڕە سەبارەت بە ئاشتەوایى لەگەڵ ئیسرائیل لە رێگەى دەزگاكانى راگەیاند بۆ ئیسرائیل رەوانە دەكرێن".
چونكە تاكە ئامانجى توركیا لە سایەى حكومى ئەردۆغان لە (١٠) ساڵى رابردوو بریتى بوو لە درووخستنەوەى ئیسرائیل، ئەوەش دوژمنایەتى ئیسرائیل بوو.
لەو بارەوەش رۆژنامەكە ئاماژەى بەوە داوە" تا دروستبوونى پەیوەندى ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتان، توركیا لە بەرەى ئێران بوو، پێشەنگى بانگەشەكردنى دوژمنكارى ئیسرائیل بوو. 
بۆئەوەش باس لەوە دەكات، كە سەرۆكى توركیا لە چەندین بۆنەدا ئیسرائیلى بە ئەڵمانیاى نازى بەراورد كردووە.
بۆ چارەسەركردنى ئەو پەیوەندیەكانى لەگەڵ ئیسرئیل رۆژنامەى"جیرۆزالیم پۆست" دەنووسێت، "پێویستە ئەردۆغان ئەو وەسفە راست بكاتەوە، كە ئیسرائیل دەوڵەتێكى نازییە"، دەشڵێت: هەروەها پێویستە ئەنقەڕە ئەندامانى حەماس دووربخاتەوە، ئەو نزیك بونەوەیەش لەگەڵ گرووپە توندڕەوەكانى دژى ئیسرائیل رابگرێت، ئەو گرووپانەى لە غەزەن، یاخود لە ئێران.
وەك نموونەیەكى پراگماتى  ئەو رۆژنامە ئیسرائیلیە ئاماژە بەوە دەكات" چوونى توركیا بەرەو ئێران نیگەرانى بۆ ئەو ناوچەیە دروست دەكات، توركیا كاركردن لەگەڵ ئێران و رووسیا بە باشتر دەزانێت بۆ تاوتوێكردنى دۆسیەى سووریا لە كاركردن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، سەرەڕاى ئەوەش لە بانگەشەى دەزگاكانى راگەیاندن هەندێ جار توركیا ئامادەى كاركردنە لەگەڵ ئیسرائیل دژ بە ئێران. 
دەربارەى نیازى ئەنقەڕە رۆژنامەكە ئاماژەى بەوە كردووە، " دەسەڵاتى توركیا ئەجێنداى خۆى دیاریكردووە لە بابەتێكدا كە دەزگاكانى راگەیاندنى حكومەتى توركیا بڵاویان كردەوە، نووسەرى بابەتە رەتى دەكاتەوە قودس پایتەختى ئیسرائیل بێت، پێى وایە ئیسرائیل پێویستى بە توركیایە، لەسەر ئیسرائیل پێویستە پەنا بباتە بەر چارەسەر، پێویست ناكات توركیا هیچ سازشێك بكات". 
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، "توركیا هەرگیز هیچ شتێك بۆ ئیسرائیل ناكات، ئەوە ئەجێنداى راستەقینەیە، توركیا دەیەوێت لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندى ئاسایى بێت، ئیسرائیل بە ملكەچى بچێت بۆ ئەنقەڕە، لە كاتێكدا كە ئەنقەڕە میواندارى تیرۆرستانى حەماس و پیلانداڕێژەران دژ ئیسرائیلى دەكات و فەرشى سوور بۆ سەركردەكانیان رادەخات، كە دەستیان سوورە بەخوێن،  ئەردۆغان پێشیوازییان لێ دەكات باوەشیان لێ دەدات، كە بەهەمان شێوە هەڕەشەن لە سەر وڵاتانى كەنداو و دژى ئاسایىبوونەوەى پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها ئەنقەڕە بەهەمان شێوە  هەوڵى تێدانى پەیوەندیەكانى نێوان ئیسرائیل لەگەڵ یۆنان و قوبرس دەدات. 
لە بەشێكى ترى هاتووە" مێژووێكى درێژى پێشێلكردنەكانى توركیا دژ بە ئیسرائیل هەیە، هیچ بەڵگەیەك نییە توركیا هیچ كارێكى كردبێت بۆ ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئیسرائیل، دەكرێت توركیا بەوە دەست پێبكات، كە ئیسرائیل ئەڵمانیاى نازى نییە، بەپێچەوانەوەى ئەو كارە هیچ شتێك نییە قسەى لەبارەویەوە بكرێت". 
لە كۆتاییدا رۆژنامەكە نووسێت، "ئیسرائیل دۆستى لە كەنداو هەیە، ئەوان سیمبوڵى هاوپەیمانى راستەقینەن، ئەوان باڵیۆزەكان دیاریدەكەن، كار لەسەر لەسەر یەكتر قبوڵكردن و رێزگرتنى ئایینەكان دەكەن، كە دەكرێت توركیا لێیانەوە فێربێت". 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین