سەرۆكى جەهەپە: ئەردۆغان توركيا دەسوتێنێت تورکیە

نوچەنێت

كەمال كليچدارئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) رەخنەى توندى لە دۆخى ئابوورى ئێستاى توركيا گرت و راگەياند، ئەردۆغان توركيا دەسوتێنێت.

سێشەممە (25/ تەمووز/2023( ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى لە كۆبوونەوەى حزبەكەى رەخنەى لە سياسەتەكانى حكومەتى توركيا گرت و رايگەياند، توركيا بە دۆخێكى سەختى ئابوورى تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە سەردانەكانى سەرۆكى توركياش بۆ وڵاتانى كەنداو ئاماژەى بەوەكرد، ئەو سەردانە بۆ وەگرتنى قەرزبوو لەو وڵاتانە.

كليچدار ئۆغلۆ لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەردۆغان توركيا دەسوتێنێت، وەك چۆن نيرۆن، ئيپراتۆرى بەناوبانگى رۆما وڵاتەكەى سووتاند.

سەبارەت بە بەهاى ليرەى توركيش گوتى، "هيچ متمانەيەك بە ليرەى توركى نەماوە، نرخى سوتەمەنى بەرزبۆتەوە، ئەوەش كاريگەرى لەسەر داهاتى هاووڵاتيان دەكات، چونكە زيادكردنى باجى تازە كاريگەرى لەسەر نرخى سوتەمەنى دەبێت، ئەوەش لەناوبردنى ئابوورييە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین