ئەمنیدارى وەزارەتى پێشمەرگە: هاوپەیمانان گلەییان هەیە و وەک یەک هێز مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (30/تەمموز/2023) لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە پچڕاوە و وەزعێکی زۆر خراپە.
وتیشی، بریکاری وەزیری پێشمەرگە فەرمانێکی دەرکردووە و وتویەتی، دەبێت پشکی یەکێتی و پارتی لە وەزارەتی پێشمەرگە (57٪) بۆ پارتی و (43٪) بۆ یەکێتی بێت، منیش بە نووسراوی فەرمی وەڵامم دایەوە، ئەو دەسەڵاتەی نییە بڕیارێکی لەو جۆرە بدات و (50) بە (50) کاتی خۆی و لە دۆخێکی سیاسیدا بڕیاری لێدراوە.
لیوا روکن بەختیار محەمەد نایشارێتەوە، بڕیارەکەی بریکاری وەزارەتى پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی و هێزەکانی (70) و (80)ش دەبێت، کاریگەریشی لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەشتن دەبێت کە بە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان و هاوپەیماناناوە، هەشت لایەن واژۆی کردووە.
سەبارەت بە هەڵوێستى هاوپەیمانان ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەکرد، هاوپەیمانان وەکو کورد و یەک هێز دەیانەوێت مامەڵەمان لەگەڵ بکەن، کێشەکە ناو خۆمانە لای ئەوان نییە، ئەوانیش گلەییان هەیە.
دەشڵێت، چارەسەرکردنى کێشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە بە دانانی وەزیرێک و ڕێگرتنە لە شۆڕبوونەوەی ناکۆکی سیاسی بۆ نێو وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەک دووپاتى دەکاتەوە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەشتن و کاری پێکەوەیی، نەک تاکڕەویی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment