عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەب بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە، پێشبینی ناكات محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی دۆسیەی ئاو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بكات، ئەو كاتەی سەردانی بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی تەمووزی 2023 رۆژنامەی (عەرەب) بابەتێكی فاروق یوسفی نووسەری بڵاوكردووەتەوە، بە ناونیشانی، "ئەردۆغان لە وڵاتی دوو رووبار ئاو دەفرۆشێت". لە وتارەكەیدا نووسەر بە دووری دەزانێ‌ لە كاتی سەردانەكەی ئەردۆغان بەرپرسانی عێراق دۆسیەی ئاو بكەنەوە، بە تایبەتی سوودانی.

لە وتارەكەدا هاتووە، "ئەوەی پێیوایە عێراق بەشە ئاوی خۆی لەلایەن توركیا بە گفتوگۆیەكی هێمانانە لەگەڵ سەرۆكی توركیا دەگێڕێتەوە، ئەوا یان ساویلكەیە یانیش خەیاڵی خاوە، لە هەردوو حاڵەتەكە دوورە لەوەى درك بەو هەقیقەتە بكات كە ئەردۆغان هاتووەتە بەغدا بۆئەوەی ئاو بفرۆشێت". 

فاروق یوسف دەشڵێ‌، "هەرچەندە سەرۆك وەزیران باسی لەوە كردووە دۆسیەی ئاو دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی توركیا، بەڵام ئەمە هەرگیز روونادات لە سایەی كەمتەرخەمی حكومەتە یەك لە دواییەكەكان بەرانبەر بە كەمى ئاوی.. بۆیە محەمەد شیاع سوودانی لە تێكدانی سەلیقەی میوانەكەی بە گفوگۆیەكی بێ سوود، سەركێشی ناكات، چونكە پێشینە ئەو دەزانێ‌ دەوڵەتەكەی توانای ئەوەی نییە  مەرج بەسەر لایەنەكانی تر بسەپێنێ‌".

لە بەشێكی تردا نووسەر باس لەوە دەكات ئەردۆغان بە تەواوی دەتوانێ‌ بەسەر گفتوگۆی عێراقییەكان زاڵ بێت، چونكە سیاسییەكانی عێراق ئارەزوومەندن ئێران لە دەسەڵات دایناون، دەزانێ‌ ئەوان پرۆگرامێكی نیشتیمانییان نییە، پرۆگرامێكی سیاسی یان نیە بۆ دەستكردن بە بونیادنانی عێراقێكی بەهێز.

ماوەی 20 ساڵە دۆسیەی ئاو خاڵی ناكۆكی نێوان توركیا و عێراقە، چونكە توركیا رێژەی رژانی ئاوی دیجلە و فوڕاتی كەمكردووەتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین