ئەردۆغان گرتووخانەی دیار بەكر دەكاتە ناوەندێكی كلتووری تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاری دا گرتووخانەی دیار بەكر لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیایە بیكات بە ناوەندێكی كلتووری و هونەری.

ئەمڕۆ یەكشەممە (23/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردوە سەرۆك كۆماری توركیا لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ دیار بەكر  رایگەیاند، "وەزارەتی داد رێكارەكانی چۆڵكردنی گرتووخانەی دیار بەكری دەست پێكردووە، دواتر رادەستی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری دەكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان گوتی، "دواتر ئەو گرتووخانەیە دەكەینە مۆزخانە و كتێبخانە و بەشەكانی تری كلتووری و هونەری."

سەرۆكی توركیا روونیشی كردەوە،"ئەو شوێنە بیرەوەری ناخۆشی هەیە، لە رابردوو بە شوێنی ستەمكردن بەناوبانگ بووە، بەڵام ئەمڕۆ دەیكەن بە ناوەندێكی چالاكی جۆراوجۆر، حكومەتیش هەوڵدەدات ئاشتی لە توركیا بەرقەرار بكات."

زیندانی دیار بەكر بە یەكێك لە زیاندانە مەترسیدارەكانی جیهان دادەندرێت، جۆرها تاوانی تاك و بەكۆمەڵ بەرانبەر زیاندیان تێدا ئەنجام دراوە، خراپترین زۆری ئەشكەنجەی تێدا دراوە، شوێنی زیندانی كردانی شۆڕشگێرانی كورد و ئەرمەن و نەتەوەكانی تر بوو، ساڵی (1980) دروستكراوە، لە بەشی (E) جێگەی (774) كەس دەبێتەوە، بەشی (D) جێگەی (688) كەس دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین